لۆگۆی کورد کاناڵ و چه‌ند سه‌رنجێک
وه‌ک
هه‌موو لایه‌ک ئاگادر بووین له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێک گۆرانکاری
له کاری ته‌کنیکی و هونه‌ری کورد کاناڵ دا کرا. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و
گۆڕانکاریانه په‌یوه‌ندی به به‌رێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی ئه‌م که‌ناڵه
هه‌یه و بابەتی ئەم باسە نییە. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مهه‌وێ باسی
بکه‌م، باسێک سەبارەت بە لۆگۆی پێشووی ئەم کاناڵەیە.
سه‌ره‌تا
به شانازی ده‌زانم که لۆگۆی که‌نالێکی ئاسمانی دیزاین بکه‌م و له گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا من هیچ کات نه‌مویستوه باسی بکه‌م و خۆی پێ دەربێنم بەڵام لە
هەواڵێکی پێوەندیداری رۆژهەڵات تایمز دا باس لەوە کرابوو کە لۆگۆی پێشوو
من کاری منە و هەر بۆیەش بە پێویستم زانی سەبارەت بە چۆنیەتی سازکردنی
هه‌ندێک که‌س باس ده‌که‌ن که ئه‌و لۆگۆیه هیچ ستاندارد نه‌بووه. من پێم خۆشه ئه‌و هاورێیانه ستاندارد بوونی به‌رهه‌مێکی هونه‌ریم بۆ باس بکه‌ن. به‌راستی ستاندارد بوون له کارێک یان داهێنانێکی هونه‌ری چیه؟ زۆر مه‌منون ده‌بم بۆ پتر بردنه‌سه‌ری زانیاری خۆم له کاری دیزاین و گرافیک دا رێنوێنیم بکه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک له هاورێیان باس له لۆگۆکه ده‌که‌ن که کاره‌که دەکەنەوە بە هیچ و به‌بێ هیچ زانیاریه‌ک باسی دانانی ئه‌م لۆگۆیه ده‌که‌ن. من ئه‌و لۆگۆیه به داهێنانی خۆم ده‌زانم و له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک کۆپیم نه‌کردووه، بۆیه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که باسی به‌شی ئه‌سڵی لۆگۆکە بکه‌م. سه‌ره‌تا ئه‌م لۆگۆیه کاتی کۆنگره‌ی 4ی یه‌کێتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران (کە هەر لەو کۆنگرەدا ناوەکەی بە یه‌کێتی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گۆڕانی بە سەردا هات) من ئاماده‌م کردبوو بۆ کۆنگره. لە کۆنگرەدا به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره، ئارمەکە بوو به ئارمی فەرمیی لاوان. هەر له‌و سه‌روبەندەدا بوو کە وەرێخستنی کورد کاناڵ ئاماده‌یی بۆ ده‌کرا تا په‌خشی ئه‌زموونی خۆی ده‌ست پێ بکات. ئه‌ڵبه‌ته پێشتر ئه‌م که‌ناڵه ناوی نرابوو چوارچرا که مانگێک پێشتر من له لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده راسپێردرابووم بۆ ساز کردنی لۆگۆی ئه‌م که‌ناڵه.
به‌ڵام ئه‌و کات له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ناوی کرا به کورد تیڤی دواتر به کورد میدیا سه‌ره‌نجام کورد کاناڵ،
من که دوباره هاورێیان رایانسپاردمه‌وه بۆ سازکردنی لۆگۆیه‌که دوای کاری یه‌ک هه‌فته و به‌رده‌وام سه‌ره‌نجام به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌وکاتی حیزب له‌سه‌ر لۆگۆیه‌ک ساغ بوونه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و لۆگۆیه‌ی که من ئاماده‌م کردبوو دوای چه‌ندین جار ده‌ستکاری کردنم و گۆرینی ره‌نگ و قه‌باره‌که‌ی، وه‌ک دیاریەک پێشکه‌شی حیزبی دێموکراتی کوردستانم کرد.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک له پشت سۆمبلی ئه‌سڵی واته خه‌تی (K ) هاورێیانی کورد کاناڵ نازانم به چ بیانویه‌ک کردیان به دایره. من ئه‌وکات نامه‌یه‌کم بۆ ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکرات نووسی ئه‌وانیش هاورێیه‌کی ده‌فته‌ری سیاسیان راسپارد که قسه له‌گه‌ڵ من بکات، ئه‌و هاورێیه باسی کرد که گۆڕانکاریه‌کی جوزئیه و لۆگۆکه هه‌ر مافی تۆی پێوه‌یه.
پێم خۆشه که شیکردنه‌وه‌یه‌کی لۆگۆیه‌که به‌که‌م بۆ ئه‌و هاورێیان: لۆگۆیه‌که له دوو سیمبوولی چه‌ماوه پێکهاتووه که مانای ده‌سته و رۆژێکی له‌ناو ده‌ستی گرتووه و ده‌یپارێزێ، هه‌روه‌ها ره‌نگه‌کانیشی ئاڵای پیرۆزی کوردستانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێشتر باسم کرد ئه‌وه لۆگۆی لاوانه ( هه‌ده‌فی من ئه‌وه‌بوو که بلێم که لاوانی کوردستان پشتیوانه‌ی سه‌ره‌کین بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد).