ئه‌زموونه‌کانی باشوور .. بۆ رۆژهه‌ڵات
ئاگری باڵه‌کیراپه‌رینی سالێ 1991 ی کوردستانی باشور دژی رێژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حوسێن به‌یه‌کێک له وه‌رچه‌رخانه مێژوویه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نرێ به‌درێژایی مێژووی پڕ کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، راپه‌رین له‌کاتێک بوو که جیهان له سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری هاتبووده‌ر و ره‌وتی رووداوه‌کانی ناوچه‌که ئالۆزیه‌کی زۆری پێوه‌دیاربوو، له‌وسه‌رده‌مه‌دا سه‌دام حوسێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قه‌رزه‌کانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێراق و ئێران له‌سه‌رخۆی که‌م بکاته‌وه و تئۆری جیهانی عه‌ره‌بی یه‌ک وڵاته جێبه‌جێ بکات هێرشی برد بۆ وڵاتی دراوسێ خۆی کوه‌یت و داگیری کرد.