به‌رگـــــری لــــه حـــــدک
14 May 2011
له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا و بە نزیک بوونه‌وه لە کۆنگره‌ی 15ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له‌لایه‌ن چه‌ندک که‌س و لایه‌نێکی کوردستانی حدک دراوه‌ته به‌ر هێرشی راگه‌یاندن. ئه‌و هێرشانه راست و چه‌پ که‌سایه‌تیه‌کانی حدک و سیاسه‌ته‌کانی حدکی کردۆته ئامانج. مه‌به‌ستی من لێره‌دا وه‌ڵام دانه‌وه نیه به یەک بە یەکی ئەو هێرشانه به‌ڵام بە سەرنجدان بە کات، مه‌به‌ستی ئه‌م هێرشانه دیاره. ئه‌ڵبه‌ت کاتێک ره‌خنه ده‌گیرێ یان هێرشێک ده‌کرێ حه‌تمه‌ن ئه‌و هێز و لایه‌نه ئه‌کتیڤ و چالاکه و بۆیه ره‌خنه و هێرشی بۆ ده‌کرێ، چونکه لایه‌نێکی پاسیڤ و ناچالاک ناتوانرێ ره‌خنه‌ی لێ بگیرێ.
ب
لایه‌نی واهه‌یه که شه‌هیده‌کانی خۆی به رۆخی دێموکرات ده‌کێشێ و باسی رۆڵه به‌دبه‌خته‌کانی کورد ده‌کا که له سێداره ده‌درێن له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه! نازانم ئه‌وه چ شانازیه‌که، ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هیده‌کان له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک راگرین ئه‌وه نه‌ک ئێوه به‌ڵکو به‌هه‌موو چوار پارچه‌ی کوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانیان به قه‌د حیزبی دێمۆکرات شه‌هیدی نیه. دوایه‌ش شه‌هید له هه‌ر لایه‌ک بێ شه‌هیدی میلله‌تی زوڵم لێکروای کورده جا چ ئه‌م لایه‌ن بێ یان ئه‌و لایه‌ن.
شتێکی تریش که پێویسته باسی بکه‌م ئه‌وه‌یە که ره‌خنه ده‌گیرێ ئه‌وه‌ی له رابردوو بووه نابێ به‌رۆخی ئەوانی دیکە بکێشرێ یان باس بکری. ئه‌مه شتێکی زۆر هه‌ڵه‌یه چونکه نه‌ک کورد به‌ڵکو هه‌موو جیهان به رابردوو و مێژووه ده‌ژی و رێزی لێ ده‌گرێ. ئه‌وه بۆ ده‌بێ له نێو ئێمه‌ی کورد دا ئه‌مە شتێکی هه‌ڵه بێ. ئه‌و مێژووه‌ی که هه‌رچه‌ند که‌مووکوری تێدابێ به‌ڵام سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌یه که هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان گۆره‌پانی رابردووی کوردستان هۆیه‌ک بوون بۆ مان و مه‌وجودیه‌تی کورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ هیچ پاساوێک ئه‌م مێژووه به‌رده‌وام په‌لامار ده‌ده‌ڕی.
له‌لایه‌کی تره‌وه که‌س ئینکاری له‌وه ناکا که نه‌ک هه‌ر حدک به‌ڵکو لایه‌نه‌کانی کوردی به‌گشتی به‌ده‌ست کێشه‌ی پرنسیپ و ته‌شکیلاتیه‌وه ده‌نالێنن، ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌ک نیه که ئێستا سه‌ری هه‌ڵدابێ و تایبه‌ت بێ به حدک. له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌م کێشانه هه‌بوون به‌ڵام به‌پێی هەلومەرج و کات گۆران له شێوه‌که‌ی پێش هاتووە. من به‌داخم بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که ره‌خنه له کاروچالاکی و رێکخستنی حدک ده‌گرن، کاتێک که بۆخۆیان به‌شێک بوون له‌و سیسته‌مه و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م سیسته‌مه. جا لێره‌دا ده‌لێم پرسیار مه‌که له‌وه‌ی حیزب چی بۆ تۆ کردووه، پرسیار له‌وه بکه تۆ چت بۆ حیزبه‌که‌ت کردووه.
منیش ده‌لێم حدک که‌مووکوری هه‌یه به‌ڵام نه‌ک به‌وئه‌ندازه‌یه‌ی که هاورێیان یا لایه‌نه سیاسیه‌کان باسی ده‌که‌ن. واقعیه‌تێک هه‌یه ده‌بێ ئێمه‌ی کورد باوه‌ری پێ بێنین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێمه سیاسه‌ت هه‌تا ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ به ئیحساسه‌وه ده‌که‌ین و زه‌ره‌یه‌ک مه‌نتق له فکری سیاسیماندا نیه. من پێموایه ئه‌و ره‌خنانه‌ی که ئاراسته‌ی حدک ده‌کرێ زۆربه‌یان له تێنه‌گه‌یشتوویی سیاسی ئه‌م لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گڕی که ره‌خنه‌ی ئاراسته ده‌که‌ن.
له‌کاتێکدا که کۆماری ئیسلامی به دژوارترین کاتی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا ده‌روا و کێشه‌یه‌کی بنیادی له نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه و وڵاتانی ناوچه‌که یه‌ک به‌دوایه‌ک رێژیمه‌کانیان ده‌گۆرێ ، ئێمه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاتی و لایه‌نه سیاسیه‌کانی که‌وتووینه گیانی یه‌کتری و شکاندی که‌سایه‌تیه‌کانی یه‌کتری هه‌ر رۆژه‌و یه‌کێک ئه‌وی تر تاوانبار ده‌کا و یان دژی شت ده‌نوسێ ، ئه‌و هه‌موو پۆتانسێل و هێزه له کێشه ناوخۆیه‌کاندا سه‌رف ده‌کا بێ ئه‌وه‌ی فکر بکرێته‌وه کێشه‌ی ئه‌ساسی ئێمه جاری کۆماری ئیسلامی ئێرانه نه‌ک لایه‌ن و که‌سایه‌تیه کورده‌کانی خۆمان، من پێموایه ئه‌م کێشه‌یه هه‌لگیرێ بۆ کاتێک که خه‌ڵک بریارده‌دات نه‌ک ئێستا، حیزبه‌کان پێویستە ئه‌م هه‌له مێژوویه له‌ده‌ست مه‌ده‌ن نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌تانباته به‌رده‌م دادگا.
داوایه‌کیشم له ئه‌ندامانی حدک هه‌یه که به‌راستی خۆتان به دڵسۆزی حدک ده‌زانن ، وه‌رن که ئاوا باش شت ده‌نووسن و قه‌له‌م به‌ده‌ستن پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی خۆتان له بری ره‌خنه‌ی توونده‌کانتان بلاوبکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م حدک و هه‌م خه‌لکی دڵسۆز که‌لکیان لێ وه‌ربگرن.