جگە لەوەی کە لە دەسەلات بمێنیتەوە و ژمارەی کورسیەکانی زیاد بکا بۆ دوو له‌سه‌ر سێ کورسی و بۆ ئەوەی بتوانێ بەبێ هاوکاری هیچ یەک لە هێزەکانی دیکە دەستکاری قانوونی ئەساسی بکات و دەسەڵاتی سوپا بەگشتی کەم بکاتەوە و لە لایەکی تریشەوە هێزەکانی دیکەی وەک سکۆلارەکانی تورکیا هەوڵیان بۆ ئەوە دەدا کە خۆیان دەربخەن و نەهێلن کە دەسەلاتی تورکیا بۆ ماوی ٤ ساڵی دیکە لە ژێردەستی ئیسلامیەکان بمێنێتەوە و هێزەکانی دیکەش وەک شۆفینیستەکانی تورک کە بەردەوام لە روخاندان هەوڵیان ئەوەبوو کە جگە لەوەی دژی ئەردۆغان بوەستنەوە دژی ئەوە بوون کە کوردەکانیش لەو نیوەدا بتوانن دەنگی باش بێن و ژمارەیەکی زۆرتر بێتە پەرلەمان.
سەرەتا ئەوە بلێم ئەگەر ئێمە ئەو هەڵبژاردنە بە سەرکەتنێک دابنێن بۆ کوردی باکور لەهەڵەداین ، راستە ژمارەی کورسیەکان لە جارەکانی پێشوتر دا دوو بەرابەر بووە بەڵام ئەگەر چاو لەو ئازدایە دەکەی کە لەو ماوەیەدا هاتۆتە ئاراوە لە باکوری کوردستان ئەم رێژەیە زۆر کەمترە، بە نیسبەت ئەم ئازادیە، بەپێی ئامارەکان رێژەی کوردی تورکیا %٣٨ خەلکی تورکیا پێک دێنێ واتە ئەگەر بێنین بە پێ ئامار و ئەرقاملێکی لێکی ده‌ینەوە کوردەکان شکستیان خواردوە نەک سەرکەوتن چونکە ئەگەر ئەم رێژەیە بە ئەندازەی خەلکی تورکیا حیساب بکەی دەبینین کە کوردەکانی تورکیا نزیک بە ١٦ میلیۆن دەنگیان هەبووە کە ئەگەر نیوەشیان دەنگیان دابا کورسیەکانی کورد دەگەیشە نزیک بە ٧٥ کورسی جا لێرەدایە دەبێ دیقەت بکەین لەوەی کە کوردەکان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە بەڵکو شکستیان خواردوە، ژمارەی دەنگەکانی کورد بە گشتی ٢.٨٠٠.٠٠٠ ده‌نگ بووه ئه‌مه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خا که هه‌ستی ناسیۆنالیستی کورده‌کان زۆر له‌خواره‌وه‌یه به‌و نیسبه‌ته‌ی که ئێمه چاوه‌روانمان ده‌کرد، ئه‌وه‌نده‌ی کورده‌کان به‌ره‌و مه‌زهه‌ب رۆیشتوون ئه‌وه‌نده حه‌ولیان نه‌داوه که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه له تورکیا بسه‌لمێنن، ئێمه ده‌بێ ئه‌وه بزانین که حکومه‌تی تورکیا به نیسبه‌تی ئه‌وه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌یه بۆیه کورده‌کان زۆرتر ده‌یانتوانی که ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌ن باشتر بن، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هێزه چه‌کداره‌کانی کوردی باکور له زه‌ره زیاتر قازانجێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه،واقعیه‌ت تاڵه به‌لام ده‌بێ ئه‌وه بزانین که کورده‌کان ئه‌و نیمچه سه‌رکه‌وتنه‌ش که به‌ده‌ستیان هێناوه هه‌مووی هۆی خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆیان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا بووه، لێره‌د ده‌بێ پرسیارێک له هێزه‌کانی شۆرشگێرئ کوردی باکور بکڕی کوا نفوزی جه‌ماوه‌ریتان ئه‌گه‌ر ئه‌وهه‌موو خه‌باته به‌س بۆ به‌ده‌ست هێنانی نزیک به 3 میلیۆن ده‌نگ بێ ، من پێموایه ئه‌مه شکسته نه‌ک سه‌رکه‌وتن.
نازانم ئازادی یانی چی کاتێک که‌نالێکی ئاسمانی وه‌ک رۆژ له دیاربه‌کره‌وه راسته‌وخۆ هه‌واڵ بڵاوده‌کاته‌وه که دژ به‌ری حکومه‌تی تورکیایه ئه‌مه به‌چی داده‌نێن، وادیاره له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی که هێزی شۆرشگێر له باکوری کوردستان ئه‌کتیڤ بوون جگه له تفه‌نگ هیچی تریان به مێشکی ئه‌م خه‌لکه دا نه‌کردوه، ده‌نا هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره ده‌با کورد به‌راستی سه‌نگی خۆی ده‌رخستبا.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش که جێگای سه‌ر سورمانه ئه‌وه‌یه که له زۆربه‌ی پاڕێزگا کوردیه‌کان هێزێکی وه‌ک ئاکه‌په له سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندایه له‌حالێکدا کورده‌کانیش له‌وێ ده‌نگیان هه‌یه ئه‌مه جێگای تێ رامانه، یان له یه‌کێک له پارێزگاکانی که ده‌که‌وێته نێوان سنوری کوردستانی رۆژهه‌ڵات و کوردستانی باکور که جه‌رگه‌ی کوردستانه له‌وێدا تورکه شۆفینیسته‌کان ئه‌کسه‌ریه‌تی ده‌نگه‌کان بۆخۆیان ده‌به‌ن نازانم ئه‌مه چ سه‌رکه‌وتنێکه.
کورد له باکوری کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا سەلماندی کە لە باشووری سودان دواکه‌وتووتره، کاتێک که باشووری سوودان بە رێفراندۆمێک جیا بووە، کوردستانیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌لوێستی خۆیان ده‌ربڕی کە دەبێ کوردیش داوای رێفراندۆم بکاو واز لە دروشمی کۆنه‌کانی بێنێ، بەڵام ئێمڕۆ، دوای ئەم هەڵبژاردنە، کاتی ئەوە هاتووە کە لە خۆمان بپرسین کە داخۆ کورد ئەوەندە لە باری سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە گەشەی کردووە کە داوای ریفراندۆمی بۆ بکەی. ئه‌گه‌ر له دوارۆژێکی نه‌چه‌ندان دوردا جیهان هاتوو گوتی با رێفراندۆم بکەین بۆ جیا بوونەوەی کوردستان، ئایا کورد دەنگ ئەدا بە سەر بەخۆیی کوردستان؟
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی تورکیه‌دا کورده‌کان 60% ده‌نگیان دا به تورکه‌کان ئه‌مه بۆ خۆی سه‌لمێنه‌رتێ ئه‌و راستیه‌یه که زۆرمان ماوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌یه ئه‌و ئاسته‌ی که پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگمان هه‌بێ له جیهانی ده‌وروبه‌رماندا.
لە کۆتاییدا ئەوە دەڵێم بە راستی حه‌یبه بۆ نەتەوەیەک کە ئیددیعای هه‌زاران ساڵ مێژوو دەکا، ئێستاش حیزبێکی تورکی کە رۆژانە خوێنی لاوی کورد دەڕژێنێ، لە لەیلا زانا‌و ئەحمەد تورک و سەدان تێکوشەری دیکە، پێ باشتر بێ.