ئاگری باڵه‌کی: راگه‌یاندن‌و حیزبه‌کان که‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به کوشتاری کۆڵبەرانی کورد
28 Oct 2011
باڵه‌کی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که به‌داخه‌وه ژماره‌ی کوژراوان زۆر به خێرایی روو له زیادبوونه و رۆژانه شاهیدی کوژرانی کاسبکارانی بێ دیفاعی کوردین به‌ڵام راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆ و حیزبی و حکوموتیه‌کانیش له ئاست ئه‌م کرده‌وه‌یه کەمتەرخەمن و به خولاسه‌کردنه‌وه‌ی تاوانەکە له هه‌والێکی کورت‌دا، ئەرکەکە لە خۆیان دوور دەکەنەوەو کەمتر دەپەرژێنە سەر رۆشنگەری دژ بەو کردەوەیە و دەست نیشان کردنی ئەرکی خۆیان و لایەنەکان بۆ کۆتایی هێنان بەو کارەساتە مرۆییەی دژی خەڵکی کورد لە ئارا دایە".
که‌مپینی کۆتایی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویه‌تی ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته زۆر جێگای پێویست و ئاگری باڵه‌کی له‌م باره‌یه‌وه باسی چالاکیه‌کانی خۆیانی کرد و گوتی: ئێمه توانیومانه ئاماری ده‌ستدرێژیه‌کان بۆسه‌ر کاسبکاران له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو بگه‌ییه‌نینه ناوه‌نده جیهانیه‌کانی وه‌ک ئه‌منیستی ئه‌نترناشناڵ و هه‌روه‌ها هیومان رایتس واچ و ده‌فته‌ری هه‌ریه‌ک له نێلسۆن ماندێلا و بانکی مۆن و هەروەها زۆربه‌ی کونسوڵگه‌ری وڵاتانی زلهێزی جیهان، که به‌خۆشیه‌وه له زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کاندا وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و داوای زانیاری زیاتریان لێکردون." ئاشکراشی کرد کە ئیستا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی راپۆرتێکی گشتگیرترین ده‌رباره‌ی دیاردەی کۆڵبەری و دۆخی نالەباری کۆڵبەرانی کورد.
باڵه‌کی به‌تووندی ره‌خنه له راگه‌یاندنی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌گرێ و ده‌لێ "به‌داخه‌وه لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان کێشه‌ی کوژرانی کۆڵبه‌رانیشیان وه‌ک یه‌کنه‌گرتنه‌که‌ی خۆیان لێکردوه و پێیانوایه ئه‌گه‌ر پشتیوانی له که‌مپینێک بکه‌ن که ده‌نگی کاسبکارانی کورد ده‌گه‌یه‌نێته ناونده جیهانیه‌کان ئه‌وه راسته‌وخۆ چونه‌ژێرباری لایه‌نێکی سیاسی، ئێمه لێرده‌دا راده‌گه‌یه‌نین سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێکی سیاسی نین و سپاسی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که هاوکارمان بن".
کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد وەک کردەوەیەکی ئاسایی و رۆژانه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێ هاتووەو به‌پێێ ئاماره‌کان له سێ ساڵی رابردوودا نزیک به 130 کۆڵبه‌ر بوونه قوربانی.