ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

سیاسه‌تی براکوژی لەپێناو چی دا؟

سیاسه‌تی براکوژی لەپێناو چی دا؟ وه‌ڵامێک بۆ به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵاهی و هاوبیرانی

avatar
وه‌ڵامێک بۆ به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵاهی و هاوبیرانی...
ئاگری باڵه‌کی
"رەنگە لە داهاتوودا گیر و گرفتی زۆر و لەوانە شەڕی براکووژی لە کوردستانی ئێران روو بدات چوونکە ئەمانە ئامادە نین گوێ بۆ خواست و ویستی حیزب و گەل شل بکەن کە ئەویش لابردنی نێوی حیزبی دیموکراتە لە سەر خۆیان"، ئه‌مه‌ وته‌ی به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵلاهی ئه‌ندامی رێبه‌ری حدکایه‌ که‌ له‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خۆرنیوز ئه‌نجامی دا. ئەوەش‌ جاری یه‌که‌م نیه‌ که‌ چه‌ند که‌سێک له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و لە پێشەوەی هەموان سکرتێری ئەو حیزبە ئه‌م نیەتەیان له‌ کۆرو کۆبوونه‌وه‌کانیان یان له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا دەردەبڕن. هه‌ر دور نه‌رۆین سالێک پیش ئیستا یه‌کێکی تر له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری حدکا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 

به‌رینی ئه‌ندامانی ئەو حیزبە له‌ ناوچه‌وی پشده‌ری کوردستانی باشور باسی له‌ شه‌ری براکوژی کردبوو. لێره‌دا چەند پرسیارێک دێنه‌ ئاراوه‌؛ 

شه‌ڕی براکوژی له‌ پای چی؟ بۆ چ مه‌به‌ستێک شه‌ری براکوژی ده‌کرێ؟ کێن ئه‌وانه‌ی باسی شه‌ری براکوژی ده‌که‌ن؟ شەڕەکە بە کێ دەکەن؟ ئاکامه‌کانی شه‌ڕی براکوژی چیه‌؟
ئه‌مانه‌ و کۆمه‌ڵێک پرسیاری تر که‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی کورد بە وڵامە پڕ لە داخ و کەسەرەکانیان نامۆ نین. هه‌موومان وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌کان ده‌زانین و باش ئاگادارین کە‌ شه‌ڕی براکوژی ماڵوێرانکه‌ره‌، دەزانین بڕیاردەرانی شەڕی براکوژی قارەمانانی شەڕەکەن و منداڵی فەقیر و هەژاری ئەم کوردستانەش دەستەچیلەی ئاگرەکە، به‌ڵام هه‌ر ئاماده‌شین بیکه‌ین یان لانیکەم لە لایەن هێندێک لە رێبەرانەوە هەردەم بژێرەی یەکەمە بۆ چارەسەری کێشەکانیان لە گەڵ لایەنەکانی تر. 
دوای ئەو پرسیار و کورتەوەڵامانە پرسیارێکی گرینگی دیکە دێته‌گۆرێ، ئەویش‌؛ بۆچی هه‌ندێک له‌ رێبه‌رانی حدکا بەردەوام ئه‌م بژێرە بە گوێی خەڵکدا دەده‌ن و باس له‌ شه‌ڕی براکوژی یان هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ بۆ شەڕی براکوژی ده‌که‌ن دژی هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێیان و هاوڕەگەز و هاونەتەوەییەکانی ئەمڕۆ و سبەی و هەتاهەتاییان؟ وه‌لام دانه‌وه‌ بەم پرسیارە له‌لایه‌ن خه‌ڵکی وشیار و روناکبیرانی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر سه‌خت نیه‌و زۆر به‌ جوانی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌.
شه‌ڕی براکوژی که‌سانێک یان لایه‌نێک ده‌بنه‌‌‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی که‌ له‌ راستیدا، یه‌که‌م؛له‌باری نفوزی نێو کۆمه‌ڵگای خۆیان شکستیان هێنابێ.دووه‌م؛ له‌ بواری پێشکه‌وتوویی فکری و سیاسیه‌وه‌ له‌دوای خه‌ڵکی خۆیان بن و سێ‌یه‌م؛ نەتوانن لایه‌نه‌کانی ره‌قیبی خۆیان لە رەقابەتی سالم دا شکست بده‌ن. به‌گشتی لایه‌نێکی شکست خواردووی سیاسی ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری براکوژی .
رووداوه‌ سیاسی، مێژوویه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ که‌ له‌ شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌مریکاوه‌ تا ده‌گاته‌ شه‌ڕه‌ نێوخۆییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی دوور هه‌مووی که‌سانێک یان ئه‌ولایه‌نانەی که‌ بوونه‌ هۆی‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی خۆبه‌خۆ هه‌موویان توشی شکستی سیاسی یان بیرو هزر بوون له‌ کۆمه‌ڵگا و هه‌رێمی خۆیاندا. به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ مێژوو ده‌ژین و هه‌موو پاساوه‌کانی رۆژانه‌شمان هه‌ر مێژوویین کەچی هیچ کات که‌ڵک له‌ ئەزموونی مێژوو وه‌رناگرین. هه‌میشه‌ روداوه‌ ناخۆشه‌کان به‌ده‌ستی خۆمان دوباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌. مرۆڤه‌کان بۆیه‌ بیریان پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ‌ فکری پێ بکه‌نه‌وه‌ و ده‌ستیش بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ خۆیان یان له‌خه‌ڵک بکه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ رێبه‌ری حدکا بیریان له‌باتی ئه‌وه‌ی دژی دوژمن به‌کاربێنن به‌رده‌وام له‌ رێگایه‌ک ده‌گه‌رێن که‌ ره‌قیبه‌ کورده‌کان یان براکانی خۆیان به‌هه‌رشێوه‌یه‌کی مومکین‌ له‌ مه‌یدان به‌ده‌رکه‌ن. ئه‌وان ده‌سته‌کانیان له‌باتی دژی کۆماری ئیسلامی به‌کار بێنن به‌رده‌وام بۆ هه‌ره‌شه‌ له‌ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان به‌کاردێنن.
هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش بوو که‌ سکرتێری ح.د.ک به‌رێز خالید عه‌زیزی له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رین دا باسی شه‌ڕی براکوژی کردو گوتی: "ئێستا که‌‌ به‌ره‌و پیری 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌چین، هیوادارین چی دیکه‌ رۆڵه‌ی کورد به‌ ده‌ستی یه‌کتری نه‌کوژرێ و شه‌ڕی خۆبه‌خۆ حه‌رام رابگه‌یه‌ندرێ". ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی کوردستان بڕوات، به‌رێز عه‌زیزی و رێبه‌ریی ح.د.ک ده‌رک به‌و راستیه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆرانه‌کان و پێ بە پێی خه‌ڵک و کۆمەڵگا هه‌نگاو نه‌نێن ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ شکست هیچی تریان بۆ نامێنته‌وه‌، ئه‌وان چاک ده‌رکیان به‌وه‌ کردوه‌ که‌ شه‌ڕی براکوژی یان هه‌ر نێوان ناخۆشیه‌کی تر پێگه‌ی کورد له‌ رۆژ‌هه‌ڵاتی کوردستان و له‌ ناوچه‌که‌دا زه‌عیف ده‌کات. بۆیه‌ ئه‌وان له‌ رووی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی لۆژیکی و به‌ هه‌ستکردن به‌ بەرپرسایەتیی مێژوویی که‌ خراوه‌ته‌ سه‌رشانیان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ و یه‌کگرتوویی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هەر لەوبارەوە به‌رێز عه‌زیزی له‌ دیمانه‌یه‌کی تلویزیۆنی NRT زۆر به‌سه‌راحه‌ت و له‌ خۆبردوویی ته‌واوه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ شه‌ڕی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ براوه‌ی نه‌بوو و ده‌ڵێ: شەڕی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە براوەی نەبوو، هەردوولامان دۆراین. له‌ درێژه‌شدا داوای لێبوردن ده‌کات له‌ دایک و باوکی شه‌هیدانی شه‌ڕی نێوخۆیی و ده‌ڵێ: با هەردوولامان روو لە کۆمەڵانی خەڵک بکەین و داوای مەعزەرەتیان لێ بکەین و پێیان بڵێین بمانبورن، بمانبورن کوڕ و کچەکانی ئێوە کە هاتبوون بۆ پێشمەرگایەتی بۆ رزگاری کوردستان بەشێک لە سیاسەتی غەڵەتی هەردوولامان فیدای شەڕی نێوخۆیی بوون"، ئه‌مه‌ قسه‌ی رێبه‌ری ح.د.ک دژی شه‌ڕی نێوخۆییە به‌ڵام ئه‌ندامانی به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری حدکا به‌رده‌وام بانگه‌وازی شه‌رێ نێوخۆیی دەکات و به‌ گوێماندادەدەن که‌ ئەگەر لایەنەکانی دیکە بە قسەی "حیزب و گەل" نەکەن! داهاتوومان له‌ رۆژهه‌ڵات خوێناوی ده‌بێ.
حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی که‌ لایه‌نی جیابۆوه‌ له‌ ئه‌وان ناوی خۆی ناگۆڕێ هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ لێک نزیک بوونه‌وه پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌، هه‌میشه‌ هاوڕێیانی حدکا ده‌ڵێن که‌ ده‌بێ رێبه‌ری ح.د.ک له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ رۆژهه‌ڵات ئه‌و مه‌رجه‌ قه‌بوڵ بکات و ناوی خۆی بگۆڕێ جا ئێمه‌ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین یان هه‌وڵه‌کان بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ قه‌بووڵ ده‌که‌ین، لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ ئاراوه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی حدکا پێوایه‌ ئه‌و کاره‌ی ح.د.ک به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ با ئه‌وان که‌ خۆیان هه‌ستیان به‌و مه‌سئولیه‌ته‌ مێژوویه‌ کردوه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی کوردیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ گرینگه‌ با ئه‌وه‌ قه‌بووڵ بکه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان دابنیشن و ده‌ستپێشخه‌ری کارێکی گه‌وره‌ بکه‌نه‌ ئی خۆیان. به‌ڵام رێبه‌ریی حدکا چاک ده‌زانێ به‌ قه‌بوڵ کردنی وه‌ها مه‌رجێک بەرژەوەندی بەرزی نەتەوەیی جێگای به‌رژه‌وه‌ندیی تەسکی حیزبایه‌تی دەگرێتەوە. که‌واته‌ هاورێیانی رێبه‌ری حدکا به‌ پاساوی ناوگۆڕینێک هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ رۆژهه‌ڵات دەخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و هه‌میش ده‌یانهه‌وێ به‌م پاساوانه‌ بانگه‌وازی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر له‌ داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رابگه‌یه‌نن. هه‌ڵبه‌ته‌ من له‌و باوه‌ره‌دام که‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌موولایه‌نه ‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات چاوکراوه‌تر ده‌ڕواننه‌ گۆڕانه‌کانی ناوچه‌، بۆیه‌ له‌ داهاتوودا خه‌ڵکی کوردستانن بڕیادره‌ی سه‌ره‌کین.
زۆر کەس پێی‌وایه‌ وێک چوونی ناو هیچ کێشه‌ نیه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکیش دایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک به‌ هه‌ر ته‌مه‌نێک بێ ده‌توانێ جیاوازی له‌ ناوی ئه‌م دوو حیزبە دا ببینێ، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر هاوڕێیانی رێبه‌ری حدکا خۆیان ئه‌زیه‌ت بده‌ن و چاوێک به‌ فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی دا بخشێنن و له‌ کتێبی 3 به‌رگی 5 دا ناوی ته‌واوی حیزبه‌کانی جیهانی تێدایه‌، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌بین له‌ وڵاتێکدا چه‌ند حیزبێک یه‌ک نێویان هه‌یه‌ ته‌نها به‌ چه‌ند گۆرانی جیاواز، بۆ نموونه‌ له‌ وڵاتی هندوستان 3 حیزبی کۆمنیست هه‌یه‌ ( حیزبی کۆمنیستی سه‌راسه‌ری هیند All-India Communist Party، حیزبی کۆمۆنیستی هیند Communist Party of India، حیزبی کۆمۆنیستی هیند(مارکیست) Communist Party of India (Marxist) ، حیزبی کۆمۆنیستی هیند(مارکیست لنینیست) Communist Party of India (Marxist and Leninist)، له‌ ولاتی یوناندا حیزبی کۆمینستی یونان ـ ناوخۆیی و حیزبی کۆمینستی یونان ـ ده‌ره‌وه )‌فه‌رهه‌نگی علوم سیاسی کتێبی 3 به‌رگی 5 لاپه‌ره‌ 156 تا 157 له‌ وڵاتانی ئوروپایی له‌ وڵاتی وا هه‌یه‌ چه‌ند حیزبی چه‌پ هه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌تای نێوه‌کانیان هه‌موو وه‌ک یه‌که‌ و ته‌نها وشه‌ی کۆتایان جیاوازی هه‌یه‌. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ کێشه‌ی رێبه‌ری حدکا ناو نیه،‌ به‌ڵکو نێوه‌رۆکی ح.د.ک کێشەیه‌‌ بۆ ئەوان، جا بۆیە دەتوانرێ پرسیارێک له‌ رێبه‌ری حدکا بکرێ؛ئایا ئه‌وان له‌ سه‌ر چ مه‌بنایه‌ک ئه‌و ناوه‌ به‌ ئی خۆیان دەزانن یان‌ ئایا له‌ هیچ ناوەندێکی قانوونی سه‌بت کراوه کە جیاوازی لەو دوو ناوە دا نییە و هەردووکیان مافی یەک لایەنن‌؟، له‌ ئه‌ساسدا شتی وا نیه‌، ئه‌و ناوه‌ ئی هه‌موو ئه‌و شۆرشگێرانه‌یه‌ که‌ تا پێش ساڵی 1385 له‌ نێو ریزی حیزبی دێمۆکرات دابوون، هه‌موو به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆی به‌شی به‌و نێوه‌ هه‌یه‌، ئیستاش که‌ ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌ رویداوه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌ جیابوونه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆیان نێوی خۆیان به‌ر ده‌که‌وێ، کاتێک له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کدا براکان پێکه‌وه‌ ناسازێن و له‌ کۆتاییدا جیاده‌بنه‌وه‌‌ هیچ برایه‌ک حازر نابێ نێوی باب و باپیری خۆی له‌سه‌ر خۆی لابات، ده‌بێ هاوڕێیانی حدکا یه‌کجار بۆ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بزانن که‌ ئه‌و ناوه‌ ئی هه‌مووانه‌ و ئی که‌سێک یان تاقمێکی تایبه‌ت نیه‌، من پێموایه‌ ته‌نها شوێنێک بۆ حه‌لکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ خه‌ڵکی کوردستانه‌ و ده‌توانرێ له‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێ.

ئەوەش دەزانین کە خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتوون که‌ حیزبه‌کانیان به‌ ناو خۆش ناوێ به‌ڵکو ئه‌وه‌ به‌رنامه‌ و کار و ره‌فتاری سیاسی حیزبه‌کانه‌ لای خه‌ڵک گرینگه‌ نه‌ک ناوی ئه‌م حیزبه‌، هیوادارم رێبه‌ری حدکا پەی به‌و راستیه‌ش‌ به‌رێ که‌ ناو کێشه‌ی ئه‌وان نیه‌ به‌ڵکو سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ کێشه‌.
هیواداریشیم له‌ داهاتوویه‌کی نه‌چه‌ندان دوردا ده‌نگه‌ ناسازه‌کان ببنه‌وه‌ به‌یه‌ک و ده‌نگێکی به‌هێز دروست بکه‌نه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێز بۆ خاک و خه‌ڵکی خۆیان دابنێن و رێگا بده‌ن له‌ داهاتوودا خه‌ڵکی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆخۆیان بریار بده‌ن و بۆخۆیان رێگا چاره‌ هه‌ڵبژێرن، من وه‌ک که‌سێکی دێموکرات رێز بۆ بریاری خه‌ڵکی کوردستان و ده‌نگی ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژاردنی رێگا چاره‌ بۆخۆیان داده‌نێم، هیواداریشم که‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و ئه‌ندامه‌کانیشیان که‌ خۆیان پێ ئازادی خوازه‌ ورێز بۆ مافه‌کانی مرۆڤ داده‌نێن با بریاری خه‌ڵکی کوردستان له‌ داهاتوودا بکه‌نه‌ میلاکی هه‌ر کارێک. 


په‌راوێزه‌کان:
1ـ وتووێژی خوسره‌و عه‌بدوڵاهی، ئه‌ندامی رێبه‌ری حدک له‌گه‌ڵ خۆر نیوز
2ـ کۆبوونه‌وه‌ی خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حدک له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران 
3ـ دیمانه‌ی خالیدی عه‌زیزی له‌گه‌ل کاناڵی تلویزیۆنی NRT
4ـ دیمانه‌ی خالیدی عه‌زیزی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ و روداو 
5ـ به‌یاننامه‌ی پلینۆمه‌کانی حدکا ـ ماڵپه‌ری کوردستان میدیا
6ـ به‌یاننامه‌ی پلینۆمه‌کانی ح.د.ک ـ ماڵپه‌ری کوردستان وکورد
7ـ وتوێژی مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ تلویزیۆنی تیشک
8ـ نامه‌ی سه‌رئاواڵه‌ی حدکا بۆ ح.د.ک
9- کتێبی فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی کتێبی 3 به‌رگی 5 (فرهنگ علوم سیاسی کتاب 3 جلد 5 )
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
 Facebook|  My Yahoo|  Twitter|  google| Balatarin Balatarin
مەریوان|19 Dec 2011 - 16:24
ئافەرین کاک ئاگری، پیاو بە خوێندنەوەی ئەم بۆچوونانە باڵادەکا.
کوردم|19 Dec 2011 - 09:47
سڵاولە هەموخەلکی کوردوستان. برای بەریزم کاک ئاگری دەگەڵ ریزم بەهەرهەموتان. من بۆخۆم سەردەمانیک پیشمەرگەی ئەو حیزبە لتکراوەی دیموکرات بوم.بەڵام بروات هەبی باشتر وای هەرهەموتان،بەهەردوک بالەکانەوە دەرگای حیزبەکانودابەخەن.چۆن�
�ە براستی هیچ ئەرزشیکوبۆخۆینی ئەوهەموشەهیدەدانەنا،
،،هەرهەموتان دەباڵ خۆتانداگەندەڵ بوون،بۆخۆتان نازانن.
krmanshan|19 Dec 2011 - 08:56
له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی قسه‌کانتم و زۆرم پێ جوانه‌، ده‌ستت خۆش و هیوادارم نموونه‌تان زۆر بێ!
SHANGE|19 Dec 2011 - 08:09
دەست خۆش ئاگری گیان بە راستی باش جوابت داوەتەوە ، جا سەیر کەن هاورییان ئاگری کورە پییشمەرگەیەکی فیداکارو خەمخۆری میلەتی خۆیەتی و لە قوتابخانەی شۆرشدا ئەلفو بیی کوردی فیر بووە، خوسرەویش لە قەلبی ئروپا دا دوکتورای وەر گرتووە جا باشە ئەوە دوکتۆرەکەیانە وای بە جالی ئەوانی دیکەیان،
awesta|19 Dec 2011 - 07:53
kak ageri gyan to abye jyawzi sheri brakoji le gell sheri naw xo joda kitwe zor jar le zor wellat shri naw xo roi dawe we kasani azadi xozi majbor krdwe aw sher bka nmone ager sebyenye islamye tonderwe kan byanwe sher bken mejboren aw sher bkrye yan jnabet detani bllye hdk nawchi serdsht ne zyater pyem waye ager shari byet tnha lo nawchye debye chon aywe wek hdk ne jnob we neshimal we ne nawendtan qaboll nye kesichtan lo nawchane le gall nye boye ager sher bo tnha le serdsht we deoro bari ro deda metse le gll ryezm awesta
مامی ئاریان|19 Dec 2011 - 05:00
سلاو کاک ئاگری به‌ڕێز،
به‌ ته‌واوی له‌ گه‌ل بۆچونه‌که‌تم،منیش پێموایه‌ هه‌ر تاک ولایه‌نێک له‌رووبه‌رووبونه‌و�
�‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری دا له‌ هێنانه‌وه‌ی ئیستیدلالی مه‌نتیقی که‌می بێنێ په‌نا بۆ که‌ره‌سه‌ی توند و تیژی یه‌ک له‌وان کووشتن ده‌با. په‌رژین بێ ئاژه‌له‌کانیش چوونکه‌ له‌ هێزی عه‌قل ودیالۆگ وبیرکردنه‌وه‌ بێبه‌ری کراون بۆ چاره‌سه‌ری نه‌حاوایه‌تی شاخ به‌ شاخ ده‌به‌ن.هیوادارم کورد پله‌ی ئه‌وه‌نده‌ نه‌یه‌ته‌ خوار که‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی پیشه‌ی ئاژه‌لان ڕه‌چاو بکات.
حدکا باش بزانێ خه‌لک ئه‌وه‌نده‌ وشیارن که‌ بتوانن ئه‌و دوو ناوه له‌ یه‌ک جیا که‌نه‌وه،هه‌ر نه‌بێ به‌ تله‌ویزیۆنه‌کان یاسکرتێره‌کانیان ئه‌و دوو حیزبه‌ لێک هه‌ڵداوێرن .‌ ‌به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر حدک نێوی خۆشی گۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئێستا ده‌گه‌لیه‌تی هه‌ر ده‌گه‌لی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئینتێرنێت ماڵپه‌ری سازداوه‌ یا ئیمه‌یلی کردۆته‌وه‌ ده‌زانێ له‌ کاتی ریجیستێری ئیمه‌یل دا ئه‌گه‌ر/ ئای دی/ پێشنیارکراو‌ پێشتر خاوه‌نی بووبێت ئه‌وه‌ ناتوانی ئه‌و ناوه‌ بۆ مه‌یله‌که‌ت دابنێێت و ده‌بێ بیگۆری، خودی سێرڤێره‌که‌ چه‌ن ئای دیت بۆ پێشنیار ده‌کات که‌ ده‌توانی یه‌کیان هه‌ڵبژێری، ئه‌گه‌ر چاو لێبکه‌ی له‌ ڕواڵه‌ت دا ئای دی پێشنیار کراوه‌کان هه‌مان /ئای دی/ پێشترسه‌بت کراوه‌که‌ یه‌ که‌ به‌ که‌سێکی دیکه‌ بڕاوه‌ ، به‌لام جیاوازییه‌که‌ له‌وه‌ دایه‌ که‌ له‌ به‌ینی کاراکتێره‌کان خال یا خه‌تی تیره‌ داندراون.‌
حدک یش، ئێرانی به‌و عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌ییه‌وه‌ ؟؟ فرێ داوه‌ بلێی پان ئێرانیسته‌کان سه‌هله‌ ،کورده‌که‌ی خۆشمان لێی تێکچێ؟
له‌ ئاخرین وتوێژیی دا به‌ڕێز هیجری پێشنیار ده‌کات قه‌یناکا با ناوه‌که‌ی ئه‌وان دیمۆکراتی پێوه‌ بێت. ئێستا کاک مسته‌فا سه‌خاوه‌تی نواندوه‌ و دیمۆکراتی پێبه‌خشیون ،ده‌مێنێته‌وه‌ دوو وشه‌ی حیزب و کوردستان، بۆ پێناسه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ وه‌ک رێکخڕاوێک وشه‌ی حیزبیش شتێکی ئاساییه‌ و ده‌بی وه‌ک پێشگر له‌ ئه‌وه‌لی ناوه‌که‌ هه‌بێت ،ده‌مێنێته‌وه‌ ئاقاری تێکۆشانی ئه‌و لایه‌نه‌ که‌ بێشک کوردستانه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ خه‌باتی بو رزگاری خه‌لکی کووره‌ی باکوور یا سومالی کردبات ئه‌وده‌م بۆ مان له‌ ملی ده‌دان که‌ ده‌بێ ئه‌و چه‌ن که‌سه‌ به‌ قه‌ولی خۆتان نێوی خۆیان بگۆرن.من پێموایه‌ ئه‌و بیانوویه‌ وه‌ک گڕووی مندالان وایه‌ که‌ ئه‌وه‌ی داوای ده‌کا و گڕنووی لێگرتووه‌ ده‌بێ هه‌ر بۆی جێبه‌جێ بکرێت. 
ئه‌وه‌ی تۆزێکی ئه‌ قڵ هه‌بێت ده‌زانێ که‌ بیانووی ناوگۆرین شتێک نییه‌ جگه‌ له‌ ئینکاری وجودی لایه‌نی حدک.ده‌نا حیزبێک باوه‌ری به‌ خۆی هه‌بێت و قسه‌ی پێبێت چۆن له‌ دانیشتن و دیالۆگ له‌ گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌پرینگێته‌وه،تا ده‌گه‌ل یه‌کتر دانه‌نیشن و کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن چۆن داوا ده‌که‌ن بێنه‌وه‌ و له‌ کۆنگره‌که‌تان دا به‌شدار بن؟
دیسان جێی ره‌زامه‌ندییه‌ که‌ کۆمه‌له‌کان بیانووی ناو گۆرینیان له‌ یه‌کتر بڕیوه ده‌نا ئێمه‌ خه‌لکی کوردستان داوامان له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرد لێژنه‌یه‌کی تایبه‌تیی ناو دۆزینه‌وه ی‌ بۆ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیاری کردبایه تا ئه‌و حیزبانه‌ی ئێمه‌ له‌ سه‌ر ناو گۆرین ئه‌وه‌نده‌ کۆخایه‌تیان له‌سه‌ر یه‌کتری نه‌ کردبایه‌ .
‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ ئاوا حیزبایه‌تی بکه‌ن، به‌و په‌ڕی لێبووردنه‌وه‌ ده‌ڵێم خه‌لکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ مه‌ڕوپاتاڵ نین وه‌پێش خۆتانییان بده‌ن .خه‌لک گۆڕاوه‌ وده‌ش گۆڕدرێ.به‌ دلنیاییه‌وه‌ ئه‌و هه‌شتا له ‌سه‌ده‌ی خه‌ڵکی کوردستان که‌ ده‌ڵێن سی و چه‌ند ساڵ له‌وه‌ پێش له‌گه‌ل ئێوه‌ بوون، ئێستاکه‌ یه‌ک له‌ سێی ئه‌و خه‌لکه‌ بگره‌ زیاترێش له‌ حالی حه‌یات دا نه‌ماون(ئه‌گه‌ر وه‌سییه‌تیان کردبێت ده‌نگه‌کانیان به‌ عه‌وڵاد ونه‌وه‌کانیان گه‌یشتبێت له‌وه‌دا قسه‌م نییه.) ئه‌گه‌ریش پێتانوایه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌و ساڵه‌دا ده‌نگیان پێداون ، ئێستاش ده‌نگه‌کانیان له‌ گیفانی ئێوه ‌دایه‌ له‌هه‌ڵه‌ دان.دنیا وای لێهاتووه‌ ڕاگه‌یندڕاوێک له‌ شه‌ وی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌توانی بیرو ڕای زۆرخه‌ڵک هه‌ڵگه‌رێنێته‌وه‌ . هه‌ر حیزبێک ئه‌وه‌ نه‌زانێ له‌ گوێ گادا نووستووه‌ ،که‌ڕه‌نای له‌چه‌شنی رۆژی مه‌حشه‌ر وگۆپاڵه‌که‌ی حه‌زره‌تی قابیسی گه‌ره‌که‌ له‌ خه‌وی ڕاچله‌کێنێ. ‌ 
به‌رده‌وام بن له‌ کوتانی ئه‌و ته‌پڵه‌ کۆنه‌ ، بزانین به‌ کوێ ده‌گه‌ن .
هیوادارم بێڕێزم به‌ که‌س نه‌کردبێت.
بژی بۆ ئاشتی و حاوانه‌وه، نفرین بۆلاساری و دووبه‌ره‌کی ‌

مامی ئاریان(هاوار)-رۆژهه‌ل
اتی کوردستان


دیاکۆ|18 Dec 2011 - 19:10
کاک ئاگری شەڕ لە بێکاری چاکترە.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد