ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

بۆچوونێک لەسەر فایلێکی دەنگی ..

بۆچوونێک لەسەر فایلێکی دەنگی ..

avatar
ئاگری باڵەکی
چەند رۆژ بەسەر بڵاوبوونەوەی فایلێکی ڤیدیۆی تێ دەپەرێ لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کە لەونێوەدا کەسێک قسان دەکات و بێ حورمەتێکی زۆر بە رێبەری شەهید د. قاسملوو دەکات و هەروەها بەپی دەنگۆکان ئەو کەسە ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە، هەرچەندە تا ئێستا نازانرێ ئەو قسانە کە ئەوکەسەی دەیکات بەرامبەرەکەیی کێیە؟ کێ ئەو دەنگەی زەفت کردوە؟ بەچ مەبەستێک کراوە؟ لە هەموو گرینگتر ئەوە فایلێکی دەنگیە و بەهیچ جۆرێک فایلێکی 

ڤیدیۆی نیە، بۆیە مۆنتاژکردنی ئەو لەگەڵ وێنەی چەند کەسێک لە بەرپرسانی و رێبەرانی حدک کارێکی بە ئانقەستە و ئەوەی ئەو کارەی کردوە بە تیرێک دەیهەوێ دونیشان بپێکێ، یەکەم دەیهەوێ بە بڵاوکردنەوەی دەنگی وەها کەسێک زەربە لە پێگەی جەماوەری حدک بدات و دووەم بە دانانی وێنەی ڕیبەرانی حدک کە تاکو ئێستا نەیارانیان نەیانتوانیوە رەخنەیان لێ بگرن و چونکە هەموویان خەباتگێرانی رابردووی دێمۆکراتن و شکاندی ئەوان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کاری ئاسان نەبووە بۆیە ئەم وێنانە لەگەڵ ئەو دەنگە بڵاوکراونەتەوە. 

من وەک خۆم لەگەڵ یەک قسەی ئەو برادەرە نیم و داواشم لە لایەنی بەرپرس هەیە کە سەخترین سزای حیزبی بۆئەم جۆرە کەسانە دیاری بکات، کە بێ هیچ هۆیەک دەست دەکات بەقسەی ناشیرین و بێ حورمەتی بە رێبەرمان د. قاسملوو. لێرەدا من لەسەر ناوەرۆکی قسەکانی ئەو کەسە قسان ناکەم رووی قسەم لەگەڵ ئەوکەسە یان ئەوکەسانەیە کە ئەو فایلەیان مۆنتاژکردوە، ئەگەر هەر دەتانهەوێ روی خراپی هاوسەنگەرانی دوێنێتان بە خەڵک پێشان بدەن دەنگەکەتان بلاوکردباوە و من وەک خۆم هیچ قسەیەکم نەبوو، بەڵام دانانی هەندێک وێنە بە ئانقەست و بە هەدەفی تایبەت بەراستی جێگای لێ خۆشبوون نیە، باشە لە سەر چ بنەمایەک وێنەی ئەو کەسانە لەگەڵ فایلێکی دەنگی وەها دادەنرێت، دانانی ئەم وێنەیە یان وێنانە تەنها بۆ شکاندی شەخسیەتی خەڵکیە، بەڵام بەداخەوەم بۆ ئیوەی کە پێتانوایە ئەم رێبەرانەی حدک بەو کارانە حورمەتیان دەشکێ و دەتانهەوێ بەم جۆرە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەوان لەگەڵ فایلێکی پڕ لە جنێو بوختان حورمەتی ئەوان بشکێنن، زۆر لە هەڵەدان.
من وەک خۆم ئەوانەی وێنەی ریبەرانی حدکیان لەگەڵ ئەم فایلە دەنگیە مۆنتاژ کردوە ، هیچ فەرقیان نیە لەگەڵ ئەو کەسەی ئەو قسانەی کردوە، نازانم ئەگەر مرۆڤێک دیواری لە شوشە بێت چۆن بەرد بەدیواری خەڵک دا دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ئێمە ئەوەمان لە بیر بچی کە دوژمنی سەرەکی ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئێمە دوژمنی یەک نین، تا دوێنێ لە سەنگەرێک دابووین ئێستا لەبەر هەندێک هۆکار جیا لەیەک کار دەکەین، بەڵام بەداخەوە کەسانی قین لەدڵ کە هەروەک حیزبی دێمۆکراتیان تووشی لەتکردن کرد، ئێستاش دانانیشن و هەر رۆژەی بەکارێکی ناحەز دڵی ئەو هەموو خەڵکە لە یەکتر دەکەن. 
هیواداریشم ئەو کەسە ئازایانە کە ئاوا زیرەکن لە شکاندنی کوردێک، ئەوەندەش ئازا بن لە بڵاوکردنەوەی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی کە رۆژانە بە بەرچاوی ئەوان خەڵکی بێ گوناح دەکوژێت و ئەو هاوڕێێ قارەمانانەی کە ئازان لە ناوزڕاندنی خەڵکی کورد، ئەوەندە جورئەت بەخۆیان نادەن لانیکەم ڤیدیۆیەکی کردەوە ناحەزەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاوبکەنەوە. 
رۆژانە بە سەدان کەس خەڵکی زەحمەتکێش و کاسبکار ی کوردستان دەبنە قوربانی، بەلام کاکم ئازایە لە مۆنتاژی وێنەی رێبەرانی حدک لەگەل جنێو و قسە بوختان، ئەوەندە ئەزیەتی خۆی نادات کە وێنەیەکیش لە دەردو رەنجی کوردی رۆژهەڵات بۆ جیهان بلاوبکاتەوە، من بۆ ئەم جۆرە کەسانە دیسان بەداخم چونکە رۆژێک دێت رووی دزێوی هەموویان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکرێت.
ئەمە وێنەیەک لەو ڤیدۆکەیە کە وێنەی چەند کەس لە ڕیبەران و شەهیدانی حیزبی دێمۆکراتی تێدایە..

0000-53.jpg


نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد