ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

روونکرنەوە

روونکرنەوە ..

ئاگری باڵەکی
دوێنی بەیانی کە چاوم بە ماڵپەرە کوردیەکاندا دەخشاند وەک عادەتی هەموو رۆژێکم کە ماڵپەرە کوردیەکان دەخوێنمەوە و بابەتە سەرنج راکێشەکان هەڵدەگرم و دوایە چاوێکیان پێدا دەخشێنم، بەڵام کاتێک کە ماڵپەری "کوردستان میدیا" زمانحالی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانم کردوە، دیتم کە لە گۆشەی "وێنەی رۆژ" یەکێک لە کارە هونەریەکانی منیان کە پۆستەرێک بوو بۆ بانگەوازی رۆژی جیهانی زمانی دایک دروست کراوە داناوە، سەرەتا زۆرم پێ خۆشبوو کە یەکێک لە کارە هونەریەکانم لێرەشدا دانراوە چونکە من بۆ ئەم کارانە بۆ داهاتی مادیی ناکەم و هەدەفی من زۆرتر خزمەتە، من لە زۆربەی بۆنە حیزبی و نەتەوەیەکاندا پۆستەر و بلاڤۆک دروست دەکەم و بڵاوی دەکەمەوە تەنها بۆ ئەوەی کە قازانجێکم گەیاندبێ، بەڵام کاتێک کلیکم لەسەر پۆستەرەکە کرد، شتێکی دور لە چاوەروانیم دیت، بینیم کە بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە زۆر بێ پرنسیپانە و دور لە هەموو بەهاکانی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن پۆستەرەکەیان دولەت کردوە و ناوی منیان لێ رەشکردۆتەوە. بەراستی زۆرم بەنارەوا زانی کە کاتێک ئەوکارەیان بەم کارەی من کردوە و ئاوا ئەتکیان کردوە، هەربۆیە زوو بەو پۆستە ئەلیکترۆنیانەی کە بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە لەسەر ماڵپەرەکەیان 

داناوە بۆ پەیوەندی پێیانەوە ئیمەئیلم بۆ ناردن کە یان ئەسڵی پۆستەرەکە دانێن یان بەم شێوەیە با نەبێ و لایی بەن لەسەر ماڵپەرەکەتان بەڵام بەداخەوە هێچ وەلامێک نەبوو.
من لەوە زیاتر نانووسم مەبەستی من رونکردنەوە بوو، هیواداریشم کە بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە پۆستەرە ئەتک کراوەکە لەسەر ماڵپەرەکەیان لابەرن، هیواخوازیشم لە داهاتوودا ئەم جۆرە کارانە دوبارە نەکەنەوە و تۆزێک ئەگەر رێز بۆ من دانانێن، لانیکەم رێز لە بەرهەمێکی هونەری بگرن و ئاوا دەستکاری نەکەن.

ئەوەی خوارەوە وێنەی پۆستەرە کەی منە کە لە ماڵپەری کوردستان میدیا بڵاو کراوەتەوە 
0000-70.jpg


0000-71.jpg







































ئەوەی خوارەوە وێنەی پۆستەرە ئەسلیەکەی منە کە بۆ رۆژی جیهانی زمانی دایک دروستم کردبوو

0000-72.JPG

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد