تکایه کۆتایی پێ بێنن.. خه‌لکیش قسه‌ی هه‌یه
30 Aug 2011
ئه‌مرۆژانه کوردستان به‌گشتی به دۆخێکی ناهه‌مواری مێژوویدا تێپه‌رده‌بێ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ کورد هاتۆته‌پێش ومێژوو دوباره ده‌بێه‌وه، دوژمنان له هه‌موولایه‌که‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر خه‌ریکن بۆ له‌ناوبردنی کورد. بۆیه یه‌کگرتووی کورد له‌وکات و زه‌مانه‌دا گرینگیه‌کی مێژوویه. به‌ڵام ئه‌م یه‌کگرتوویه به‌چ قیمه‌تێک و به چ شیوه‌یه‌ک ده‌کرێ.
له راستیدا نه‌مده‌ویست ئه‌م بابه‌ته بنووسم له‌م دۆخه‌ی ئیستادا، به‌ڵام به‌داخه‌وه وایان لێکردم که په‌نا
بۆ نووسین به‌رم به‌رامبه‌ر ئه‌م رۆشنبیر‌و نووسه‌رانه‌ی که ئێستا ئه‌وه‌نده خۆمان ده‌کوتن و شت له‌سه‌ر کورد ده‌نوسن و هه‌ر رۆژه‌ی به، به‌شێک یان هێزێک یان کهسایهتێکهوه ده‌گرن ئه‌وه‌ی بهسهرزاریاندا دێ ده‌یلێن و دەکەونە شکاندنی کەسایەتی وهێزە سیاسیەکان، هیچ یه‌ک له نووسینه‌کانیشیان به‌فاکت و گریمانه نیه و هه‌مووی له رووی ئێحساس و ئه‌و رق و کینه‌ی که هه‌یه‌تی ده‌رده‌بڕێ، له راستیدا نامهه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌و به‌ناو نووسه‌رو رۆشنبیرانه بده‌مه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر وابکه‌م منیش که‌متر له‌وانم نه‌کردوه، به‌ڵام لێرده‌ا ده‌لێم تکایه کۆتایی پێ بێنن و خه‌لکیش قسه‌ی هه‌یه.
لێره‌دا مه‌به‌ستی من هێزێک یا لایه‌نێکی تایبه‌ت نیه، به‌ڵام به‌حه‌قی خۆشمی ده‌زانم کورته وه‌لامێک بده‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له توانام دابێ، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که تاکو ئێستا قه‌له‌میان دژی داگیر که‌رانی کوردستان به‌کار نه‌هێناوه ورۆژانه خه‌ریکی خه‌راپکردن و وێرانکردنی که‌سایه‌تی و هێزه سیاسیه‌کانی کوردن، زۆرن ئه‌وانه‌ی که رۆژانه ده‌یان بینین که ده‌نووسن یان قسه‌ی ده‌که‌ن له میدیایه‌کان و هێرش ده‌که‌ن بۆ هێزه کوردیه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه قه‌ت لێمان نه‌دیتن که هێرش یان وتارێکی تووند دژی هێزی داگیر که‌ر بنووسن، به‌و شڕه کوردیه‌ی که ده‌یزانن شه‌لم کوێرم ناپارێزم ده‌ست ده‌که‌ن به وێرانکردن و شکاندنی که‌سایه‌تی و هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان، باشه ئه‌وانه ئه‌و پرسیاره‌یان له خۆیان کردوه که ئایا ئه‌و نووسینانه کێ ده‌یخوێنته‌وه؟ من پیموایه له هاولاتیه‌کی کورد زیاتر که‌سی تر نا یخوێنێتهوهو ئه‌وه‌ش جگه له دروستکردنی دۆخێکی دوبه‌ره‌کی چیدیکه‌ی لێ شین نابێته‌وه.
لێرده‌دا به‌راستی مه‌جبوور بووم هه‌ندێک شت بڵی که به‌راستی زۆر به ناخۆشی و به‌نابه‌دڵی بۆم ده‌نووسران چونکه نه‌مده‌ویست وه‌ک ئه‌و به‌ناو نووسه‌ر و رۆشنبیرانه بنووسم. ده‌رباره‌ی تاوانبارکردنی هێزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک حیزبی دێموکرات و کۆمه‌له به‌وه‌ی که ئۆردوگا نیشن و ناتوانن دژی داگیرکه‌ری ئێران بووه‌ستنه‌وه، من وه‌لامێکی کورت و بۆ پرسیاری ئه‌و هاورییانه هه‌یه، من نازانم بۆ کورستاسنێکی گه‌وره که که رووبه‌ره‌که‌ی به میلیۆنان میلیۆن کیلۆمه‌تره ئیستا له قه‌ندیل خولاسه کراوه‌ته‌وه، راسته قه‌ندیل و چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان هه‌میشه کانگا و بنکه‌ی شۆرشه‌کانی کورد بوون به‌ڵام من پێم سه‌یره که هێزێکی سیاسی گه‌وره کوردستانێکی ئاوا گەوره له ناوچه‌یه‌ک دا خولاسه ده‌کاته‌وه، من نازانم به‌وه ده‌لێن چی و ناوی چی لێ ده‌نێ لایه‌نێک سیاسی گه‌وره ٤٠ میلیۆن که‌سێک فیدای یەک کەس بکات ئه‌وه کوێێ بیرکردنه‌وه‌یه ئازاد و سه‌رده‌میانه‌یه.
هاورێیانی په‌که‌که له‌وانه‌یه ئه‌م قسانه به شێوه‌یه‌ک دژکردنه‌وه به‌رامبه‌ر به خۆیان بزانن به‌ڵام من خۆم رێز تایبه‌تم هه‌یه بۆ هه‌ر هێزێک که خه‌بات بکات بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی، هیوادارم که به‌دلێکی ئاواڵه ره‌خنه‌کانم وه‌ربگرن، سیاسه‌ت به‌داخه‌وه لای ئێمه‌ی کورد هه‌میشه چۆته قالبی ئیحساس و خۆشه‌ویست قه‌ت به‌شێوه‌یه‌ک که پێویسته به‌بیر و راوێژ سیاسه‌ت نه‌کراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر شتێک بگوترێ و له‌گه‌ڵ میزاجی که‌سه‌کان نه‌گونجێ دژکردەوە رووده‌دا هه‌رچه‌ند قسه‌که‌ش حه‌ق بێ.
من وای داده‌نێم ئه‌سله‌ن هێزه‌کانی تر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌س نێون و هیچیان نه‌کردوه به‌ڵام قه‌ت له خۆتان پرسیوه ئێوه چتان کردوه؟ له‌ماوه‌ی خه‌باتی 25 ساڵه‌تاندا تاکو ئیستاش نه‌تانتوانیوه ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه‌ی که پێویسته بۆ هه‌رتاکێکی کورد له باکوری کوردستان دروستی بکه‌ن، نموونه‌که‌شی له هه‌ڵبژارنه نیمچه ئازاده‌که‌ی به‌هاری 2011 دیار که‌وت که رێژه‌ی ئه‌و هاوڵاتیهکوردانهی که ده‌نگیان دابوو به حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورک ئاکه‌په نزیکه به سێ هێندی ئه‌و ده‌نگانه بوو که کاندیدا کورده‌کان به‌ده‌ستیان هێنابوو، ئێستاش ئێوه ئه‌و سیاسه‌ته‌تان گرتۆته‌به‌ر که ئه‌وه‌ی که به‌شی منی تێدا نه‌بێ، نابێ بۆ که‌سی تریش بێ، ئێستاش ئێوه ده‌لێن ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ من نه‌بێ دژی منه، ئێساش لاوێکی کوردی باکور ئهوهندتان فێرکردوه که چه‌ک ته‌نها رێگایه.
ده‌رباره‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش هاورێیانی به‌رێز ئه‌و ره‌وته‌ی که ئێوه ده‌تانهه‌وێ له کوردستانی رۆژهه‌ڵات پیاده‌ی بکه‌ن زۆر کۆن بووه چونکه ئه‌و شێوه خه‌باته‌ی که ئێوه له‌سه‌ر دیاربه‌کر تاقی ده‌که‌نه‌وه، مه‌هاباد 70 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تاقی کردۆته‌وه، بۆیه میتۆدی خه‌بات و شێوه‌ت موبارهزهش له پارچه‌کان ده‌بێ جیاوازبێ که به‌داخه‌وه له‌وه‌ش ئێوه به رێگایه‌کی تردا ده‌رۆن، نه‌فی کردنی خه‌باتی 70 ساڵی پارچه‌یه‌ک قابیلی هێچ پاساوێک نیه، خه‌لکیش گوێ و چاو هه‌یه، رووداوه‌کان ده‌بینن. بۆیه‌و پێویسته که که تۆزێک مه‌نتقی تر بیر بکرێته‌وه باوه‌ربکه‌ن بیرکردنه‌وه له بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا قازانجی بۆ هه‌موومان هه‌یه نه‌ک ته‌نها بۆ لایه‌نێک.
من نامهه‌وێ ده‌ست بکه‌م به فاکت وئیستدلال هێنانه‌وه چونکه به‌راستی تاکو لاپه‌ره‌ی سپی مابێ ئیستدلال و فاکت هه‌یه، به‌ڵام ناکرێ منیش وه‌ک هاورێیانی بەناو رۆشنبیر ده‌ست بکەم بهکوتان وشکاندنی هه‌موو لایه‌ک، ته‌نها یه‌ک شت ماوه بیلێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هاورێیانی نووسه‌ر یان رۆشنبیرانی کوردستان تکام وایه کێشه‌کان له بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا ببینن، چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ خه‌لکیش ده‌ستی نووسینی هه‌یه بۆیه وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و گله‌یی و گازاندانه شتی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، جا تکام وایه ئیتر با نوونکی قهلهمهکانتان رووبکه‌نه دوژمن، چەند خۆش دەبێ ئەو رۆژەی کە نووسەرانی کورد بەزمانە جۆراوجۆرەکانی جیهان بتوانن لە سەرتاسەری دنیا دژی داگیرکارانی کوردستان بابەت و نووسراوە بڵاوبکەنەو و خەڵکی جیهانی لێ ئاگادار بن.