ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

ئاگری باڵه‌کی

تکایە لە گەورەیی "پێشەوا" کەم مەکەنەوە !

تکایە لە گەورەیی "پێشەوا" کەم مەکەنەوە !

4 Apr 2012
ئاگری باڵەکی

پێشەوا قازی محەمەد، رێبەر و رێنشاندەر و دامەزرێنەری یەکەم قوتابخانەی ناسیۆنالیستی کورد، رێبەرێک کە کەم ژیا و کەڵ ژیا. ئەو وەک رێبەرێکی ئەفسوناوی بۆ کورد لە سەردەمێکدا بوو بە رێنیشاندەر کە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت لەسەر ئەم رێگایە کورد هەنگاو دەنێت، ئەوەی فەیلەسوفە یۆنانیەکان لە بارەی دەوڵەت و رێبەری خەڵک بە نووسین باسیان کرد بوو و لە کتێبەکانیاندا وەک بیرۆکە هێنابوویان، پێشەوا بە کردەوە ئەو بیرۆکانەی لەماوەی رێبەریی خۆیدا بە کردار جێبەجێی کرد. قازی محەمەد لە کردەوە دا 
ادامه مطلب ...

پرۆتۆکۆلی نەتەوەیی

پرۆتۆکۆلی نەتەوەیی (لە پەڕاوێزی پڕۆژەی پرۆتۆکۆڵی نەتەوەیی بەڕێز خالید عەزیزی دا)

ئاگری بالەکی
نەتەوە بەو دەستە خەڵکە دەگوترێ کە کۆمەڵێک بنەمای سەرەکی پێکیان دەبەستێتەوە، وەکو زمان، خاک و مێژوو. کوردیش وەک هەر نەتەوەیەک لە سەر ئەم گۆی زەوی‌یە خاوەنی زمان و خاک و مێژووی خۆیەتی، ئەوەی کە کورد نەیتوانیوە وەک نەتەوەیەکی یەک دەست وڵاتی خۆی هەبێت دەگەرێتەوە بۆ زۆر هۆکار و لێکدانەوەی زۆری دەوێ بەڵام یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکان ئەوە بوو ئەو رێکخراو و پێکهاتانەی کە رابەرایەتی نەتەوەی کوردیان لە هەر بەشێکی لەتکراوی 

ادامه مطلب ...

روونکرنەوە

روونکرنەوە ..

ئاگری باڵەکی
دوێنی بەیانی کە چاوم بە ماڵپەرە کوردیەکاندا دەخشاند وەک عادەتی هەموو رۆژێکم کە ماڵپەرە کوردیەکان دەخوێنمەوە و بابەتە سەرنج راکێشەکان هەڵدەگرم و دوایە چاوێکیان پێدا دەخشێنم، بەڵام کاتێک کە ماڵپەری "کوردستان میدیا" زمانحالی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانم کردوە، دیتم کە لە گۆشەی "وێنەی رۆژ" یەکێک لە کارە هونەریەکانی منیان کە پۆستەرێک بوو بۆ بانگەوازی رۆژی جیهانی زمانی دایک دروست کراوە داناوە، سەرەتا زۆرم پێ خۆشبوو کە یەکێک لە کارە هونەریەکانم لێرەشدا دانراوە چونکە من بۆ ئەم کارانە بۆ داهاتی مادیی ناکەم و هەدەفی من زۆرتر خزمەتە، من لە زۆربەی بۆنە حیزبی و نەتەوەیەکاندا پۆستەر و بلاڤۆک دروست دەکەم و بڵاوی دەکەمەوە تەنها بۆ ئەوەی کە قازانجێکم گەیاندبێ، بەڵام کاتێک کلیکم لەسەر پۆستەرەکە کرد، شتێکی دور لە چاوەروانیم دیت، بینیم کە بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە زۆر بێ پرنسیپانە و دور لە هەموو بەهاکانی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن پۆستەرەکەیان دولەت کردوە و ناوی منیان لێ رەشکردۆتەوە. بەراستی زۆرم بەنارەوا زانی کە کاتێک ئەوکارەیان بەم کارەی من کردوە و ئاوا ئەتکیان کردوە، هەربۆیە زوو بەو پۆستە ئەلیکترۆنیانەی کە بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە لەسەر ماڵپەرەکەیان 

ادامه مطلب ...

کە بوودوەند بە تەنها بەجێ مەهێڵن

کە بوودوەند بە تەنها بەجێ مەهێڵن

avatar
ئاگری باڵەکی

ماوەی دوو حەفتەیە محەممەد سەدیقی کەبودوەند سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندان دا مانی لە خواردن گرتووە و بەوهۆیەشەوە هیچ هەواڵێک لە بارودۆخی نییە. لایەن و کەسایەتی و راگەیێنەکانی ئێرانیش بەتایبەت کوردیەکان لە مانگرتن و کێشەکەی کەبودوەند بێدەنگن هەر وەک ئەوەیکە تا ئێستا پێیان نەزانیبێ یان گرینگی‌یەکی نەبێ بۆیان.
پارتە سیاسی‌یەکان، رێکخراوەکان، چالاکانی مەدەنی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەوانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کەبودوەند پێش 
ادامه مطلب ...

وەڵامێک بۆ دوو بابەت..

وەڵامێک بۆ دوو بابەت..

14 Feb 2012
avatar
ئاگری باڵەکی

لەم رۆژانە بابەتی جۆراوجۆر دەبینی لەسەر ماڵپەرە کوردیەکان، ئەو بابەتانە خوێنەریان زۆرە کە هێرشی تاکە کەسی تێدابێت یان رێکخراوەیی، بەداخەوە هەرکەس کە دەستی بۆ کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەیی برد و ئەوەی بەسەر زاری دا دەینوسێ، جا شەرت نیە ناوەرۆکی نووسینەکە چ دەبێ، شەرت ئەوەیە ئەوەی لە دڵی دایە دەرهەق بە لایەن یان کەسی مەبەست هەڵی رێژێ، نووسەرانی ئەو زەمانە هیچ پرنسیپێکی نووسین و خاوێنی لە دەربرین بەکار ناهێن، لەلای نووسەری بابەت شەرت ئەوەیە کە بابەتەکە هەتا دەتوانێ رەخنەی توند و بێ حورمەتی 

ادامه مطلب ...

بۆچوونێک لەسەر فایلێکی دەنگی ..

بۆچوونێک لەسەر فایلێکی دەنگی ..

avatar
ئاگری باڵەکی
چەند رۆژ بەسەر بڵاوبوونەوەی فایلێکی ڤیدیۆی تێ دەپەرێ لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کە لەونێوەدا کەسێک قسان دەکات و بێ حورمەتێکی زۆر بە رێبەری شەهید د. قاسملوو دەکات و هەروەها بەپی دەنگۆکان ئەو کەسە ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە، هەرچەندە تا ئێستا نازانرێ ئەو قسانە کە ئەوکەسەی دەیکات بەرامبەرەکەیی کێیە؟ کێ ئەو دەنگەی زەفت کردوە؟ بەچ مەبەستێک کراوە؟ لە هەموو گرینگتر ئەوە فایلێکی دەنگیە و بەهیچ جۆرێک فایلێکی 

ادامه مطلب ...

سیاسه‌تی براکوژی لەپێناو چی دا؟

سیاسه‌تی براکوژی لەپێناو چی دا؟ وه‌ڵامێک بۆ به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵاهی و هاوبیرانی

avatar
وه‌ڵامێک بۆ به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵاهی و هاوبیرانی...
ئاگری باڵه‌کی
"رەنگە لە داهاتوودا گیر و گرفتی زۆر و لەوانە شەڕی براکووژی لە کوردستانی ئێران روو بدات چوونکە ئەمانە ئامادە نین گوێ بۆ خواست و ویستی حیزب و گەل شل بکەن کە ئەویش لابردنی نێوی حیزبی دیموکراتە لە سەر خۆیان"، ئه‌مه‌ وته‌ی به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵلاهی ئه‌ندامی رێبه‌ری حدکایه‌ که‌ له‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خۆرنیوز ئه‌نجامی دا. ئەوەش‌ جاری یه‌که‌م نیه‌ که‌ چه‌ند که‌سێک له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و لە پێشەوەی هەموان سکرتێری ئەو حیزبە ئه‌م نیەتەیان له‌ کۆرو کۆبوونه‌وه‌کانیان یان له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا دەردەبڕن. هه‌ر دور نه‌رۆین سالێک پیش ئیستا یه‌کێکی تر له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری حدکا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 
ادامه مطلب ...

سیاسه‌تی براکوژی لەپێناو چی دا؟ وه‌ڵامێک بۆ به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵاهی و هاوبیرانی

avatar
وه‌ڵامێک بۆ به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵاهی و هاوبیرانی...
ئاگری باڵه‌کی
"رەنگە لە داهاتوودا گیر و گرفتی زۆر و لەوانە شەڕی براکووژی لە کوردستانی ئێران روو بدات چوونکە ئەمانە ئامادە نین گوێ بۆ خواست و ویستی حیزب و گەل شل بکەن کە ئەویش لابردنی نێوی حیزبی دیموکراتە لە سەر خۆیان"، ئه‌مه‌ وته‌ی به‌رێز خوسره‌وی عه‌بدوڵلاهی ئه‌ندامی رێبه‌ری حدکایه‌ که‌ له‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خۆرنیوز ئه‌نجامی دا. ئەوەش‌ جاری یه‌که‌م نیه‌ که‌ چه‌ند که‌سێک له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و لە پێشەوەی هەموان سکرتێری ئەو حیزبە ئه‌م نیەتەیان له‌ کۆرو کۆبوونه‌وه‌کانیان یان له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا دەردەبڕن. هه‌ر دور نه‌رۆین سالێک پیش ئیستا یه‌کێکی تر له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری حدکا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 
ادامه مطلب ...

کردها حق دارند خواستار حمایت بین المللی گردند

avatar

کتێبی: کردها حق دارند خواستار حمایت بین المللی گردند (فارسی ـ کوردی)


عنوان کتابچه‌‌: کردها حق دارند، خواستارحمایت بین‌المللی گردند 
موضوع : سیاسی 
زبان: فارسی ـ کوردی
گرداوری شده‌ توسط : اگری بالکی 
نوع کتابچه‌ ‌: مطالب سیاسی در مورد کردستان ایران
انتشار: پائیز 1390 ـ 2011
برای داونلود کتاب اینجارا کلیک کنید دوانلود
بۆ داونلۆد کردنی کتێبه‌که‌ ئێره‌ کیلک بکه‌ دوانلۆد

ئه‌و به‌یاننامه‌ی فارسه‌کانی یه‌کده‌نگ‌و هێندێک لایەنی کوردی زوی

ئه‌و به‌یاننامه‌ی فارسه‌کانی یه‌کده‌نگ‌و هێندێک لایەنی کوردی زویر کرد

avatar
به‌یاننامه‌ی حدک له‌ روانینێکی دیکه‌وه‌...
ئاگری باڵه‌کی
ئێران چوارچێوه‌یه‌کی جوگرافیه‌ و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌ تێیدا ده‌ژین ده‌توانن به‌شێوه‌ی قه‌راردای و لە یەکێتیەکی دڵخوازانەدا پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن ده‌نا ئێرانێک به‌مانای واقعی بوونی نیه‌.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ١٤ی خەرمانانی ئەمساڵ دا به‌یاننامه‌یه‌کی له‌ ژێر سه‌ردێری "کورد هه‌قی خۆیه‌تی داوای پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بکا"، روو به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌ن و رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بڵاو کردەوه‌ و تێیدا ئەو روانگەیەی خۆی دووپات کردەوە کە کوردیش وه‌ک یه‌کێک له‌ نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی 

ادامه مطلب ...

Human rights violations in East Kurdistan over the past 6 months

avatar

Human rights violations in East Kurdistan over the past 6 months 2011


21 Oct 2011

Human rights violations in East Kurdistan over the past 6 months 2011
 

ادامه مطلب ...

ئاگری باڵه‌کی: راگه‌یاندن‌و حیزبه‌کان که‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر

ئاگری باڵه‌کی: راگه‌یاندن‌و حیزبه‌کان که‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به‌ کوشتاری کۆڵبەرانی کورد

28 Oct 2011
avatar
رۆژهه‌ڵات تایمز ـ راپۆرت: به‌پێی دوایین ئاماره‌کان که‌ "که‌مپینی کۆتایی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد" بڵاوی کردۆته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌ر و کاسبکارانه‌ی که‌ به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئینتزامیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌رسنوره‌کان کوژراون ‌لە ٥٠ ئینسانی زەحمەتکێشی کورد تێپەڕیوە. ئه‌مه‌ش له‌ حالێکدایه‌ که‌‌ هه‌فته‌ی رابردوودا تاڵترین حه‌وتووی ئه‌م 8 کاسبکارانی سەرسنوور بوو که‌ تێیدا 9 که‌س له‌ کۆڵبەرانی کورد لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیانیان لە دەست دا. 

ادامه مطلب ...

تکایه‌ کۆتایی پێ بێنن.. خه‌لکیش قسه‌ی هه‌یه‌

تکایه‌ کۆتایی پێ بێنن.. خه‌لکیش قسه‌ی هه‌یه‌

30 Aug 2011
avatar
ئاگری باڵەکی 
ئه‌مرۆژانه‌ کوردستان به‌گشتی به‌ دۆخێکی ناهه‌مواری مێژوویدا تێپه‌رده‌بێ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ کورد هاتۆته‌پێش ومێژوو دوباره‌ ده‌بێه‌وه‌، دوژمنان له‌ هه‌موولایه‌که‌وه‌ به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر خه‌ریکن بۆ له‌ناوبردنی کورد. بۆیه‌ یه‌کگرتووی کورد له‌وکات و زه‌مانه‌دا گرینگیه‌کی مێژوویه‌. به‌ڵام ئه‌م یه‌کگرتوویه‌ به‌چ قیمه‌تێک و به‌ چ شیوه‌یه‌ک ده‌کرێ.
له‌ راستیدا نه‌مده‌ویست ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسم له‌م دۆخه‌ی ئیستادا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وایان لێکردم که‌ په‌نا 

ادامه مطلب ...

نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک...

نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک...

 

 

نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک، ههوڵێکی دیکهیه بۆ گهیاندنی ئامۆژگارییهکانی رێبهرێک که بۆ گهل ژیا و بۆ گهل مرد. ئهم پهیڤانهی که کۆمهلێکی بچوکن له  سهدان پهیڤی تر، که له لاپهره و کاسێتهکان دا ماون بهڵام وهک سهرهتایهک بۆ کارێکی گهوره دهستپێکێکی باشه، هیوادارم که نهوهی داهاتوو ئهگهر تاکو ئیستاش نهیتوانیوهکەڵکی باش لە ووته باشهکان وهربگرێ هیوادارم له داهاتوودا بیانکاته سهر مهشقی ژیانی خۆیان، لانیکهم نەوەی تازە بزانێت کە رێبەرانمان لە پێشوادا چیان گوتووە بتوانن ئەم پەیڤانە بە باشترین شێوە کەڵک لێ وەربگرن و گەورەیی د. قاسملوو لە پەیڤەکانیدا ببینەوە.

ئەم نامیلکەیە سەرەتا بە شێوەی ئەلیکترۆنی بڵاودەکرێتەوە و لە ماوەیەکی نزیک دا داوی ئەوەی کە گۆرانکاری پێویستی تێدا ئەنجامدارا، بە چاپ دەگەیەنرێ، هیوادارم کە دڵسۆزانی گەل و دڵسۆزانی د. قاسملوو لەم هەنگاوەدا هاوکارم بن.

ئاگری باڵەکی

  بۆ داونلۆد کردنی ئێرە کلیک بکەن نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک...


کوا سه‌رکه‌وتن له‌ تورکیا

کوا سه‌رکه‌وتن له‌ تورکیا

13 Jun 2011
avatar
ئاگری باڵه‌کی
هەڵبژاردنی کوردی باکور لە دەلاقەیەکی ترەوە لەدوای کێشمەکێشمێکی زۆر و چەند مانگە رۆژی ١٢ی ژویەنی ٢٠١١ دەوری ٢٤ی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا بەرێوەچوو، لەو نێوەدا هێزەسەرەکیەکانی مەیدانی تورکیا بەردەوام بۆ بردنەوەی کورسی زۆر بێجگە لەوەی هەریەک بەرنامەی خۆی بۆ خەڵک بڵاودەکردەوە و جاروباریش هێرشیان بۆ یەکتر دەکرد، لەو نێوەدا هێزێکی وەک ئاکەپە کە ئەردۆغان رابەرایەتی دەکا و ماوەی ٨ ساڵە دەسەڵاتی حکومەتی تورکیەی بەدەستەوەیە دەیهەویست 
ادامه مطلب ...

به‌رگـــــری لــــه‌ حـــــدک

به‌رگـــــری لــــه‌ حـــــدک

14 May 2011
avatar
ئاگری باڵه‌کی

له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا و بە نزیک بوونه‌وه‌ لە کۆنگره‌ی 15ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له‌لایه‌ن چه‌ندک که‌س و لایه‌نێکی کوردستانی حدک دراوه‌ته‌ به‌ر هێرشی راگه‌یاندن. ئه‌و هێرشانه‌ راست و چه‌پ که‌سایه‌تیه‌کانی حدک و سیاسه‌ته‌کانی حدکی کردۆته‌ ئامانج. مه‌به‌ستی من لێره‌دا وه‌ڵام دانه‌وه‌ نیه‌ به‌ یەک بە یەکی ئەو هێرشانه‌ به‌ڵام بە سەرنجدان بە کات، مه‌به‌ستی ئه‌م هێرشانه‌ دیاره‌. ئه‌ڵبه‌ت‌ کاتێک ره‌خنه‌ ده‌گیرێ یان هێرشێک ده‌کرێ حه‌تمه‌ن ئه‌و هێز‌ و لایه‌نه‌ ئه‌کتیڤ و چالاکه و‌ بۆیه‌ ره‌خنه‌ و هێرشی بۆ ده‌کرێ، چونکه‌ لایه‌نێکی پاسیڤ و ناچالاک ناتوانرێ ره‌خنه‌ی لێ بگیرێ.

ادامه مطلب ...

ئه‌زموونه‌کانی باشوور .. بۆ رۆژهه‌ڵات

ئه‌زموونه‌کانی باشوور .. بۆ رۆژهه‌ڵات

avatar
"موشکیله‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێ باوه‌ر بکه‌ین که‌ نازانین ئه‌گه‌ر باوه‌رمان کرد که‌ نازانین، ده‌زانین که‌ چۆن بزانین". 

ئاگری باڵه‌کیراپه‌رینی سالێ 1991 ی کوردستانی باشور دژی رێژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حوسێن به‌یه‌کێک له‌ وه‌رچه‌رخانه‌ مێژوویه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نرێ به‌درێژایی مێژووی پڕ کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، راپه‌رین له‌کاتێک بوو که‌ جیهان له‌ سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری هاتبووده‌ر و ره‌وتی رووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ ئالۆزیه‌کی زۆری پێوه‌دیاربوو، له‌وسه‌رده‌مه‌دا سه‌دام حوسێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قه‌رزه‌کانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێراق و ئێران له‌سه‌رخۆی که‌م بکاته‌وه‌ و تئۆری جیهانی عه‌ره‌بی یه‌ک وڵاته‌ جێبه‌جێ بکات هێرشی برد بۆ وڵاتی دراوسێ خۆی کوه‌یت و داگیری کرد. 

ادامه مطلب ...

ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک بۆ رابردوو (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)

ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک بۆ رابردوو (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)

avatar
"کەسی زانا ئەوەیە کە خۆی لەگەڵ ڕۆژگار دەگونجێنێت نەک ڕۆژگار لەگەڵی بگونجێت" .
ئاگری باڵه‌کی
ئەزموونی سەدەی رابردوو نیشانی داوە کە کاتێک ده‌سه‌ڵاتێک لە رێگای هێز یان راپه‌رینێکی خوێناوی و پڕ له‌ توندوتیژی دەگۆرێت، ده‌بێ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ش بین که‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دێته‌سه‌رکار به‌هه‌موو جۆرێک شه‌رده‌کات بۆ مانه‌وه‌ی خۆی. چونکه‌ بناخەکە وا دادەڕێژرێ.‌ واته‌ به‌ توندوتیژی و به‌کارهێنانی هێز. کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له‌و نمونانەیە که‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ واته‌ له‌کاتی راپه‌رینی گه‌لانی ئیران لە ساڵی 57 دا به‌ توندوتیژی و کوشت و کوشتار خۆی سه‌پاند. دڵنیام ئەگەر ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بە شێوەی هێمنانە و لە رێگای حکومەتی کاتیی ئەو سەردەمی شاپوری 
ادامه مطلب ...

کوردستان ....

 

 

ئه‌م  نامیلکه‌یه‌ به‌زمانی ئینگلیزیه‌ تایبه‌ته‌ مێژووی کوردستان و کورد، بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌ مێژووی کوردستان به‌زمانی ئینگلیزی ئه‌م نامیلکه‌یه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین....

ادامه مطلب ...

به‌شێک له‌ بۆستێره‌کانم....


هاورێیانی به‌رێز .. لێره‌دا هه‌ندێک پۆستێر که‌کاری خۆمه‌ بۆتان داده‌نێم ، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌کی زۆرتر هه‌یه‌ که‌ کارم بۆ کوردون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای ده‌ست پێ راگه‌یشتنم به‌و پۆسته‌رانه‌ ئێستا که‌مه‌ ، ناتوانم دایانێم ، به‌ڵام له‌ داهاتوودا حه‌ول ده‌ده‌م ئه‌وانیش زیاد بکه‌م ....

ادامه مطلب ...

رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ‌حه‌سره‌تی ‌هێزێکی یه‌کگرتوو

رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ‌حه‌سره‌تی ‌هێزێکی یه‌کگرتوو

avatar
ئاگری باڵه‌کی
له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا شاهیدی گۆرانێکی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بووین کە ئه‌ویش ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌ر له‌ تونسه‌وه‌ تا یه‌مه‌ن و بەحرین و ئاکامه‌که‌شی تاکو ئێستا رووخانی دوو حکومه‌تی دیکتاتۆری له‌و ناوچه‌کەی‌ لێکه‌وتۆته‌وه‌.له‌و مابه‌ینه‌شدا خه‌ڵکی ئێران به‌ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کان ده‌رۆیشتن و ئاکه‌مه‌کانی ئه‌م راپه‌رینانه‌یان له‌لا دڵخۆشکه‌ر بوو. بزووتنه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 88 لە ئێران به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز سەری هەڵداوە،

ادامه مطلب ...

کاری لۆگۆ


هاورێیانی به‌رێز .. لێره‌دا هه‌ندێک لۆگۆ که‌کاری خۆمه‌ بۆتان داده‌نێم ، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌کی زۆرتر هه‌یه‌ که‌ کارم بۆ کوردون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای ده‌ست پێ راگه‌یشتنم به‌و لۆگۆیانه‌ ئێستا که‌مه‌ ، ناتوانم دایانێم ، به‌ڵام له‌ داهاتوودا حه‌ول ده‌ده‌م ئه‌وانیش زیاد بکه‌م ....

ادامه مطلب ...

شه‌ڕ له‌سه‌ر که‌بوودوه‌ند بۆچی؟

شه‌ڕ له‌سه‌ر که‌بوودوه‌ند بۆچی؟

avatar
ئاگری باڵەکی
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، دوای راگه‌یاندنی کاندید کرانی محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند وەک کاندیداتۆری خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی 2011 هه‌موو کوردێک به‌ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ خۆشحال بوون. هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌‌ی ئەوە که‌م بوو بۆ تا دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ هه‌وڵی تەواوی خۆیان بده‌ن ئه‌م ئه‌رکه‌ به‌باشی بگه‌یه‌ننه‌ جێ، له‌ ماوه‌ی ئه‌م 43 رۆژه‌دا واته‌ (له‌ 19ی دیسامبری 2010 را تا 31ی ژانویه‌ی 2011) دوای نامەکەی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز که‌بوودوه‌ند‌، حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆمه‌لێک له‌ چالاکانی مافی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پشتیوانیه‌کی باش بۆ که‌مپینێک کۆ کرایه‌وه‌ که‌ بتوانن به‌رێز که‌بوودوه‌ند کاندیدی ئه‌م خه‌ڵاته‌ بکرێ.

ادامه مطلب ...

لۆگۆی کورد کاناڵ و چه‌ند سه‌رنجێک

لۆگۆی کورد کاناڵ و چه‌ند سه‌رنجێک

avatar
ئاگری باڵه‌کی
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادر بووین له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێک گۆرانکاری له‌ کاری ته‌کنیکی و هونه‌ری کورد کاناڵ دا کرا. ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی ئه‌م که‌ناڵه‌ هه‌یه و بابەتی ئەم باسە نییە‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مهه‌وێ باسی بکه‌م، باسێک سەبارەت بە لۆگۆی پێشووی ئەم کاناڵەیە. 
سه‌ره‌تا به‌ شانازی ده‌زانم که‌ لۆگۆی که‌نالێکی ئاسمانی دیزاین بکه‌م و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هیچ کات نه‌مویستوه‌ باسی بکه‌م و خۆی پێ دەربێنم بەڵام لە هەواڵێکی پێوەندیداری رۆژهەڵات تایمز دا باس لەوە کرابوو کە لۆگۆی پێشوو من کاری منە و هەر بۆیەش بە پێویستم زانی سەبارەت بە چۆنیەتی سازکردنی

ادامه مطلب ...