Human rights violations in East Kurdistan over the past 6 months 2011
|
ئاگری باڵه‌کی: راگهیاندنو حیزبه‌کان که‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به کوشتاری کۆڵبەرانی کورد
28 Oct 2011رۆژهه‌ڵات تایمز ـ راپۆرت: به‌پێی دوایین ئاماره‌کان که "که‌مپینی کۆتایی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد" بڵاوی کردۆته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌ر و کاسبکارانه‌ی که به ده‌ستی هێزه ئینتزامیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌رسنوره‌کان کوژراون لە ٥٠ ئینسانی زەحمەتکێشی کورد تێپەڕیوە. ئه‌مه‌ش له حالێکدایه که هه‌فته‌ی رابردوودا تاڵترین حه‌وتووی ئه‌م 8 کاسبکارانی سەرسنوور بوو که تێیدا 9 که‌س له کۆڵبەرانی کورد لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیانیان لە دەست دا.