ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و بۆ دوباره خۆ سازماندانهوه ده‌ست به‌کار بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵچون و داچونێکی زۆری به‌خۆیه‌وه دیوه. هه‌رچه‌نده سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌ری پێشوی کۆماری ئیسلامی بوون و ئێستاش نەیانتوانیوە ماڵاوایی لە بنەماکانی کۆماری ئیسلامی یان بە وتەی خۆیان ئینقلابی ئیسلامیم بکەن و بۆیەش ناکرێ ئەو چاوەڕوانیەیان لێ بکرێ تا بتوانن بە یەکجاری تەخت و بەختی نیزام و فکری کۆماری ئیسلامی ئیران‌دا بنەبڕ بکەن، به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێ ئه‌مه بۆته هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران جارناجارێک ئه‌گه‌ر به‌ناوی ئه‌م بزووتنهوهیهشهوه بێ وه‌ده‌نگ بێن. ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ساسی له‌ئێراندا دەگەڕێتەوە. به‌داخه‌وه هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی ئیران له‌سه‌ر وه‌ره‌قه زۆرن و له مه‌یدانی عه‌مه‌لدا که‌م یا دەکرێ بڵێین هه‌ر نین.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که ئاورێک له ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بدهمهوە و له‌راست بێده‌نگ بوونیان به‌رامبه‌ر به‌م جموجۆلهی کە ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه هەڵوەستەیەک بکەم. بە داخەوە هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌نده له‌فکری ئه‌وه‌دان که حیزبی راستی کێیە، کێ ئەسڵە و کێ فەرع، کێ رەسەنە و کێ نارەسەن، کێ رێبهرە و کێ هێزی زیاتره و کێ... کێ... کێ... قەت هیندە لە فکری چارەنووسی نەتەوەکەیان و پێشخستنی خەباتە رەواکەیان دا نین.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌به‌ر باسی گه‌رمی نێو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات بریتی بووله شه‌رێک که 25 ساڵ له‌و پێش تێیدا بە سەدان کوڕی ئەم میلەتەی بۆ کرا بە قوربانی و باسکردنی ته‌نها برینه‌کانی کولاندەوه. باسێک کە هەر وەک نەفسی شەڕەکە هیچ قازانجێکی بۆ بزووتنه‌وه‌ی نەتەوایەتی رۆژهه‌ڵات به‌دواوه نه‌بوو ته‌نها زیاتر لێک دورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌دواوه بوو، ماوه‌یه‌ک باسی یه‌کتر شکاندن و بوختان هه‌ڵبه‌ستن و قسه به‌م و بەو گوتن، لێرهداش دیسان وای لێهات که ئه‌و که‌لێنه زیاتر بێ، نازانم که‌ی ئه‌و حیزبانه بۆ ماوه‌یه‌کیش بێ راده‌وه‌ستن و چاو له‌و کردارانه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، ئیستا کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی که پێویستی به یه‌کگرتوویی هه‌یه، قه‌ت له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا پێویستی نه‌بووه، چونکه ئیستا دنیا به‌ره‌و گۆرانکاریه‌کی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێ، نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان وه‌ده‌نگ هاتوون، دیکتاتۆره‌کان به‌رده‌وام له رووخاندان، هێزە کوردیەکان لە ترۆپکی پڕش و بڵاوی و لێک ترازان دان و هەر بۆیە به‌ره یان هه‌ر ناوێکی تر که لێی بنێ،پێویسته بۆ یه‌کێتی و هاوهه‌لوێستی هێزه بچووک و گه‌وره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
باوه‌رکه‌ن بۆماوه‌یه‌کیش بێ ده‌توانین کێشه لاوه‌کیه‌کان و بیری حیزبایه‌تی وه‌لانێین و بیرێک بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌مان بکه‌ینه‌وه. پێک نه‌هێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پەک بخەی که نابێ فڵان حیزب تێدابێ یان من ده‌نگی یه‌که‌مم و تۆ بچوکی و من گه‌وره، باوه‌ر بکه‌ن جگه له زیان هیچ شتێکی لێ شین نابێته‌وه. یان له‌وانه‌یه چاوه‌رێ بن که هێزێکی ده‌ره‌کی ئه‌و کاره‌یان بۆ ئه‌نجام بدات و ئه‌وان بچنه‌سه‌ر سفره‌ی حازری کە بەو وەزعەش دەزانین داهاتوومان لە ئێستا خاوێنتر نابێ.
خه‌ڵکی کوردستان ئیستا خه‌لکی ساڵێ 1357 نه‌ماون. ئه‌وکات هه‌موو خوێنده‌واری کوردستان خۆی له 20 له‌سه‌د نه‌ده‌دا به‌ڵام ئیستا خه‌لکی کوردستان نه‌ک نه‌خوێنده‌وار نین به‌ڵکو زۆر رۆشنبیر و بیر کراوه‌ترن له 30 ساڵ له‌مه‌و پێش، به‌داخه‌وه هێزه‌کانی کوردستان سه‌رده‌مانێک بوو که لهبهرنامهکهیان نووسرابوو حیزبی پێشره‌وی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه بۆته‌وه.
بێده‌نگی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات به نیسهبهت 25ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به‌راستی جێی لێ وردبوونه‌وه‌یه، له‌کاتێک دا له ئه‌مریکاو ئهوروپارا دنیا چاوی لهگۆرانکاریهکانی ئێران بڕیبوو، هێزه کوردیه‌کانی ئیمه جارێ خه‌ریکی شهرەنێو بوون. له‌وانه‌یه بیانووی ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌وه بگه‌رێته‌وه که کوردستان میلیتاریزه کراوه و هه‌ر جولانه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی به هێزی سه‌بازی سه‌رکوت ده‌کرێ! باشه خۆ دوژمنه‌که‌ت نایه ئازادیت دوودهستهکی ته‌قدیم بکات، ئازادی خوێنی ده‌وێ، ئازادی شه‌ڕی ده‌وێ، ئازادی ... به ئاسانی به‌ده‌ست نایه و رێژیمی کۆماری ئیسلامیش ئه‌وه‌نده به‌ئاسانی نایه ئه‌م ئازادی و سهربهخۆییەت پێشکه‌ش بکات.
من وه‌ک کوردێک داوم له‌و هێزانه ئه‌وه‌یه که بۆ جارێکیش بێ له‌ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه و لانیکه‌م قسه‌کان رووبه‌رووی یه‌کتر بکه‌ن و فکره‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگۆرنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌راستی سوودی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆتان ده‌وێ، ده‌بێ هه‌ندێک شت فیدا بکه‌ن، ئیوه وه‌ڵامده‌ر ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوو و لە بەرامبەر مێژوو و لە بەرامبەر ئەو کارانەش کە نەتانکردووە و نایکەن...