ئه‌زموونه‌کانی باشوور .. بۆ رۆژهه‌ڵات
ئاگری باڵه‌کیراپه‌رینی سالێ 1991 ی کوردستانی باشور دژی رێژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حوسێن به‌یه‌کێک له وه‌رچه‌رخانه مێژوویه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نرێ به‌درێژایی مێژووی پڕ کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، راپه‌رین له‌کاتێک بوو که جیهان له سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری هاتبووده‌ر و ره‌وتی رووداوه‌کانی ناوچه‌که ئالۆزیه‌کی زۆری پێوه‌دیاربوو، له‌وسه‌رده‌مه‌دا سه‌دام حوسێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قه‌رزه‌کانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێراق و ئێران له‌سه‌رخۆی که‌م بکاته‌وه و تئۆری جیهانی عه‌ره‌بی یه‌ک وڵاته جێبه‌جێ بکات هێرشی برد بۆ وڵاتی دراوسێ خۆی کوه‌یت و داگیری کرد.
هاوپه‌یمانانی رۆژئاوایی که ئامانجه‌کانیان له که‌نداو و جنوبی گه‌ربی ئاسیا که‌وتبوو مه‌ترسیه‌وه ناچار هێرشیان کردسه‌ر عێراق و هێزه‌کانی سه‌دام حوسێنیان له وڵاتی کوه‌یت ده‌رکرد و هه‌تا ده‌روازه‌کانی به‌غدا به‌رێیان کردنه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاتانی جیان رێگای خۆشکرد بۆ راپه‌رین له باکوور و باشوری عێراق، ئه‌لبه‌ته راپه‌رینی باشوری عێراقی شیعه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ و تووندویتژ به‌په‌رچدرایه‌وه و کوشتارێکی زۆری خه‌ڵکی لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام راپه‌رینی باکوو که کورده‌کان بوون له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاری هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵک به‌ره‌ورووبوون و هێزی داپلۆسه‌ری سه‌دام حوسێن نه‌یتوانی باکوور له‌ده‌ست کورده‌کان بێنێته‌وه ده‌ر و بۆیه کورده‌کانیش له ساڵی 1992 حکومه‌تێکی هه‌رێمی په‌رله‌مانیان دامه‌زراندو به‌شێوه‌یه‌کی خودموختار خۆیان به‌رێوه‌برد و تاساڵی 2003 که حکومه‌تی سه‌دام به‌ته‌واوی رووخا‌و کورده‌کانیش بۆ به‌شداری له عێراق به شوعاری عێراقێکی فیدراڵ به‌شداری حکومه‌تی عێراقیان کرد. له‌و ماوه‌یه‌دا کوردستانی عێراق به‌رز و نزمیه‌کی زۆری له خه‌باتی حکومه‌تداری خۆیدا به‌شێوه‌ی هه‌رێمێکی ئازاد له ناوچه‌که پێشانداوه، هه‌ر له دروست کردنی به‌ره‌ی کوردستانی پێش راپه‌رین و دروست کردنی په‌رله‌مان و دوایه شه‌ڕی ناوخۆیی و دوو به‌شکردنی ناوچه‌ی کوردستان ئێراق و دیسانه‌وه تێکه‌لبوونه‌وه و دانانی حکومه‌تێکی گشتی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژادنی گشتی و.. ئه‌مانه و زۆر خاڵی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی تر که ده‌توانرێ بۆ داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببێته ئه‌زموون و به‌شێوه‌ی سالم و رێک و پێک ئیستفاده‌ی پێ لێ بکرێ.
لێره‌دایه که ده‌بێ کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هێزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی بتوانن ئه‌م رووداوانه‌ی که له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا روویانداوه له کوردستانی باشور بکه‌نه سه‌رمه‌شق و ئیستفاده‌یان لێ بکڕی، خاڵه نیگه‌تیڤه‌کان لا ببردرێن و خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کان به‌قوه‌تر بکرێن.
ئه‌زموونه‌کانی ده‌بێ که‌لکیان لێ وه‌ربگرین..یه‌که‌م: پێش راپه‌رین وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین که ئۆپۆزسیۆنی کوردی باشور له شاخ بوو و له ئۆردگاکانیان له‌ناو خاکی ئێران دا ژیانیان ده‌کرد به‌ڵام ئه‌وان پێش راپه‌رین وه‌ک کارێکی مه‌سبه‌ت که کردیان به‌ره‌یه‌کی کوردستانیان له هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆکانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی باشوری کوردستان له ساڵی 1989 دروست کرد و یه‌کریزی خۆیان له‌و ساته وه‌خته دا نیشاندا و ئه‌م کاره‌ش بوو هۆکارێک که راپه‌رین به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک و به‌شیوه‌یه‌کی سیستماتیک درێژه بکێشێ، هه‌ر ئه‌م یه‌کگرتوویه‌ی هێزه‌کان ئه‌و کات بوو هۆی ئه‌وه‌ی کاتیک که هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌عس له به‌هاریی ساڵی 1991 دا هێرشیان هێناوه بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکروه‌کان به‌ڵام له‌گه‌ڵ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌کی سیستماتک و به‌رنامه بۆ دارێژراو رووبه‌روو بوونه‌وه که له‌لایه‌ن به‌ره‌یه‌کی کوردستانی به‌رنامه‌ی بۆ دارێژرابوو ، دروستکردنی به‌ره‌یه‌ک یان کۆده‌نگیه‌ک له‌و کاته‌دا پێویستیه‌کی مێژوویی بوو بۆ کوردستانی باشور، ئه‌م خاڵه ده‌کرێ به‌جوانی لێ وردبوونه‌وه‌یه‌کی باشتری بۆ بکه‌ین چونکه پێکهێنانی کۆ ده‌نگیه‌ک له‌نێو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا پێویستیه‌کی مێژوویه ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزانه له کات و ساتی ئیستادا هه‌ست به‌و زه‌رووره‌ته نه‌که‌ن که کۆده‌نگی یان هه‌ر ناوێکی تری لێ ده‌نێرێ ئیدی من نازانم ئه‌وانه ئۆپۆزسیۆنن یان خۆیان به پێشڕه‌ویش داده‌نێن به‌ڵام به‌داخه‌وه من پێموایه گه‌ل زۆر پێش ئه‌وان که‌وتووه وه ته‌نها شانسی گه‌یشتنه‌وه به گه‌ڵ پێویست به کۆده‌نگیه‌کی گشتی هه‌یه.
دووهه‌م: دامه‌زراندنی په‌رله‌مان، دروستکردنی شوێنێک بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل ره‌نگ و ده‌نگی خۆی تێدا ببینێته‌وه و خۆی خۆی به‌رێوه به‌رێ کارێکی له‌وپه‌ری باش و به‌جێییه، که له‌کوردستانی باشور له سه‌ره‌تاوه کارێکی پیرۆزی ئاوا کرا به‌ڵام ئه‌م کاره لایه‌نێکی باشی هه‌بوو و لایه‌نێکی خراپی هه‌بوو،لایه‌نه باشه‌که‌ی ئه‌وبوو که به بوونی په‌رله‌مان ده‌توانی سیسته‌می دێمۆکرات بوون له شوێنه‌ۆی که په‌رله‌مانێکی کارای تێدایه ده‌توانی به وازعی بیبینی چونکه په‌رله‌مان ده‌نگی گه‌له و شوێنێکه بۆ به‌رێوه بردنی وڵات. به‌ڵام په‌رله‌مانی کوردستانی باشور له‌راستی دا په‌رله‌مانێک بوو که بریاره‌کان له‌ده‌ره‌وه‌را ده‌دران و له‌وێ جێ به‌جی ده‌بوون و به رووکار په‌رله‌مان بوو به‌ڵام له‌ناوه‌رۆکدا ته‌نها شتێکی نمایشی بوو، نیشانه‌کانیشی له‌و کاته‌دا ده‌رکه‌وت که شه‌ری ناخۆی له کوردستانی باشور ده‌ستی پێ‌کرد و په‌رله‌مان له‌و نێوه‌دا نه‌یتوانی هیچ کارێک بکات ، چونکه نوێنه‌ره‌کانی هه‌ریه‌که‌و به‌شێک بوون له لایه‌نێکی شه‌ره‌که، که‌واته له‌وه‌ها په‌رله‌مانێدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حیزبایه‌تی زیاتر ره‌نگ ده‌داته‌وه تا نه‌ته‌وایه‌تی، من هیواداوم له داهاتوودا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کارێکی وانه‌کرێ که په‌رله‌مان و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له کوردستان له سه‌ر ئه‌ساسی حیزبایه‌تی دابه‌ش بکرێ.
سێهه‌م: سیسته‌می به‌رێوه‌بردی حکومه‌ت له کوردستانی باشور ته‌سیر گوزار بووه له سیسته‌می حیزبی ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌ڵبه‌ته مه‌نزوری من ئه‌وه‌نیه که نابێ که‌س حیزبی بێ به‌ڵکو ده‌بێ شوێنی کاری حیزبی و حکومه‌تی جیاواز بێ. یه‌کێک له گرفته‌کانی کوردستانی باشور ئه‌وه‌یه که شوێنی کاتی حیزب و حکومه‌ت تائێستاشی له‌گه‌ل بێ جیا نه‌کرواه‌ته‌وه. چ‌گوارا قسه‌یه‌کی جانی هه‌یه ده‌لێ" کاتێک که شۆرشێک سه‌رکه‌وت پێویسته ئه‌و شۆرشگێرانه‌ی که به‌شداری شۆرش بوون به‌هیچ جۆرێک نه‌هێلرێ که داخیلی دام و ده‌زگای حکومه‌تی ببن، پێویسته هه‌موویان به باشترین ئیمکانات و پێویستیه‌کانی ژیانیان .. بۆ دابین بکرێ و نه‌هێڵرێ له هیچ که‌میان بێ، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ بچنه ناو سیسته‌می حکومه‌ته‌وه" لێره‌دایه ده‌بێ زیاتر له‌م ووته‌یه وردبینه‌وه، هۆکاره‌کانی باش نه‌بوونی سیسته‌می حکومه‌ت داری له کوردستانی باشور بۆ ئاوا کێشه‌یه‌ک ده‌گه‌رێته‌وه.
له‌سه‌رتای راپه‌رینی سالی 1991 کاتێک هه‌رێم رزگار بکات له‌باتی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک به‌شداری حکومه‌ت بکات یه‌کسر ئه‌و شۆرشگێرانه‌یان هێنا سه‌ر کار له ئیداره‌کان که ماوه‌ی نزیک به 25 ساڵ بوو له کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشور دابڕابوون، ئه‌مه وایکرد که شێوه‌یه‌ک پشێوی و لێک تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵک و حکومه‌ت رووبدا که داوی 20 ساڵ دوای راپه‌رین ئه‌م کێشانه هه‌موو رۆژ زیاتر و زیاتر ده‌بن. لێردا پێویسته که هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌و خاڵه زۆر به‌باشی چاوی لێبکه‌ن چونکه له‌وه‌ها دوباره بوونه‌وه‌ی حه‌ره‌که‌تێک وه‌ک کوردستانی باشور ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوویان نابێ.
کێشه‌ی نه‌سله‌کانیه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردنی نه‌سله‌کان نه‌ک هه‌ر له‌ناو کورد به‌ڵکه له‌نێو نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و شتکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نیه. له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که به‌رده‌وام میلله‌تی کورد له خه‌بات دا بووه و نه‌سلێک تێداچووه‌وه ونه‌سلێکی تر هاتووه و هه‌رکه‌س به‌شێوه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ دوژمنی باڵاده‌ست و داگتر که‌ری کار کردوه، ئه‌گه‌ر نه‌سله‌کانی پێش ئێمه وه‌زیفه‌ی خۆیان به‌باشی به‌جێ هێنابا به دڵنیایه‌وه ده‌لێم که نه‌سلی ئێمه بێ گرفت تر ده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌سله‌کانی پێش خۆمان به‌س توانیویانه که ماهیه‌تی کوردبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد بپارێزن و کارێکیان نه‌کردوه که نه‌سله‌کانی داوی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی رێک و پێک به‌کارێ بێنن و بتوانن ژیانێکی بێ ده‌رده‌سه‌ری به‌رێ بکه‌ن.
کێشه‌یه‌کی تر له نێو نه‌سلی تازه په‌یدا بوو له نێو کورددا و به‌تایبه‌تی ئه‌حزابی کوردی دا ئه‌و نه‌سله شتێکی تازه‌ی پێیه که له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانی نه‌سلی پێشودا جیاوازه ، له‌هه‌مانکاتدا نه‌سلی پێش ئه‌وانیش بۆخۆیان جوله‌وه مه‌کانێکیان هه‌یه بۆیه ئاوا به‌ئاسانی جێگا به نه‌سلی تازه نادا که ئاوا به‌ئاسانی بتوانێ جێگه‌ی بگرێته‌وه، بۆیه له هه‌موو شتێک ئیستفاده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ وه نه‌سلی باڵاده‌ست بمێنێته‌وه، لێره‌دایه ده‌بێ مه‌کسێک بکه‌ین چاوێک به‌هه‌ردوونه‌سل دا بخشێنینه‌وه و گوێ بۆ هه‌ردوو شل که‌ین داخوازیان چیه، ده‌بینین هه‌ردوولا قسه‌کانیان به‌شی خۆیان حه‌قه به‌ڵام ئایا چۆن ده‌بێ کارێک بکرێ که هه‌ردوو نه‌سل بتوانن به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ن، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ ره‌بتێک بتوانێ له‌نێوان نه‌سلی کۆن و تازه دا دروست بکرێ و دوایه نه‌سلی تازه ناتوانێ ئه‌وه‌ی نه‌سلی کۆن ده‌یان ساڵ زه‌حمه‌تی پێوه‌کێشاوه یه‌کسه‌ر زه‌ربی سفری بکا و له‌هه‌کامان کاتدا نابێ نه‌سلی کۆن وا بیر بکاته‌وه که نه‌سلی تازه هه‌رچی گوتی ئه‌وه بۆ دژی نه‌سلی کۆنه، یه‌کێک له موشکیله‌کانی ئیستای کورد به‌گشتی ئه‌وه‌یه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه پێویسته نه‌سلی تازه به‌له‌سه‌ره‌خۆیی و به‌شیوه‌یه‌کی ریفۆرمی ئارام بتوانێ که‌ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵات یان هه‌رشتێک که په‌یوه‌ندی به ژیانی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه،له ده‌ستی نه‌سلی کۆنی وه‌ربگرێ و، کلتوری ئارام کارکردن و به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتکردن بکه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی به‌په‌له له‌لایه‌ن نه‌سلی تازه‌وه ئه‌وا له‌گه‌ڵ رووبوونه‌وه و دژکردوه‌وه‌ی نه‌سلی کۆن روو به‌روو ده‌بن.
نه‌سله‌کانیش له باشوری کوردستان به‌چه‌ند به‌ش دابه‌ش ده‌بن که نه‌سلێکیاین که راپه‌رینیان کرد دژی سه‌دام و نه‌سلێکیان که ساڵی 1991 له‌دایک بووه هیچ شتێک ده‌رباره‌ی ژێرده‌ستی به‌شێوه‌یی ئاشکرا نازانێ و توانیان له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009 خۆیان نیشان بده‌ن و شێوه‌یه‌ک دژکردوه‌یان له‌دژی نه‌سلی کۆن و راپه‌ریوی سالێ 1991 دروست بکه‌ن و نه‌سلێکی تر دوای شه‌ری ناوخۆیی له‌دایک بوون واته له‌دوای ساڵی 1997 و ئێستا ته‌مه‌نیان پازده‌ساڵه و ئه‌و نه‌سله ئه‌سڵه‌ن نازانن که شه‌ر چیه به واتا واقعیه‌که و ژێر ده‌سته‌یی چیه به‌ڵام ئه‌وان دوای 3 ساڵی تر خۆیان به‌راستی به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌رده‌خه‌ن جیاواز له نه‌سلی 1991 به‌ڵام له‌وانه‌یه موشکیل سازترین نه‌سل بۆ نه‌سلی کۆن نه‌سلی دوای ئازادی کوردستان و عێراق له ساڵی 2003 که ئه‌م نه‌سله که ده‌گاته ته‌مه‌نی قانوونی خۆیی هه‌موو نه‌سله‌کانی پێش خۆی ده‌داته به‌ر ره‌خنه و ئازادی ئه‌م نه‌سله شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌بێ له نه‌سلی تازه‌ی کورد له سه‌ر جیهان، به‌ڵام ده‌توانرێ له‌ئیستاوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی کلتوری گفتوگۆ بتوانرێ ئه‌م کێشیه‌یی نه‌سله‌کان چاره‌سه‌ر بکرێ.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له ئێستاوه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی ئاوا به‌ره‌و روون ...